ماکرۆن بۆ ئه‌ردۆغان: دووربکه‌ره‌وه له دروستکرنى گرژى تاک لایه‌نه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامداو داواى لێکرد خۆى به دور بگرێت له چالاکى نوێى تاک لایه‌نه که گرژیى دروست ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى کۆشکى ئیلیزێ، ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، هه‌میشه ئاماده‌ى دیالۆگن و گرنگیى ده‌ده‌ن به په‌یوه‌ندى دروستى نێوان یه‌کێتیى ئه‌وروپا و تورکیا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا که زیاتر له کاتژمێرێکى خایاندوه، بابه‌ته‌کانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، لیبیا و سوریا و یۆنان تاوتوێ کراون و ماکرۆن خۆشحاڵى خۆى نیشانداوه به ده‌ستپێکردنى کۆبونه‌وه له‌نێوان تورکیا و یۆنان‌دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، ماکرۆن داواى کردوه ئه‌و کۆبونه‌وانه به نیازباشى و هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان ئه‌نجام بدرێت که رێز له سه‌روه‌رى وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌وروپا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرێت، خۆى به دور بگرێت له چالاکى نوێى تاک لایه‌نه که گرژیى دروست ده‌کات و به‌بێ دروستبونى نادیاریى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا، هه‌نگاو بنێت به ئاڕاسته‌ى بنیاتنانى بوارى ئاشتیى و هاریکاریی.