" وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت له‌سه‌رو موسته‌حیلاته"
ئومێد خۆشناو:له په‌رله‌مان ناترسین، ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌ک که‌مینه ده‌بێ له شکۆ و هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان بترسن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌باره‌ى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆکى حکومه‌ت پێویستى به ده‌نگى 74 په‌رله‌مانتاره که ئه‌وه‌ش له سه‌روى موسته‌حیلاته".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینێکدا له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له فه‌یسبوک ڕایگه‌یاند:" پڕۆسه‌ى پرساندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆکى حکومه‌ت پێویست به ٧٤ده‌نگ له کۆى ١١١ ده‌نگى په‌رله‌مان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موولایه‌ک ئه‌وه ده‌زانن، ٧٤ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان له‌سه‌رووى موسته‌حیلاته".
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌به‌رامبه‌ردا، جگه له سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌ندامانى کابینه پێویستى به ٥٦ ده‌نگ هه‌یه، "ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌موولایه‌ک ده‌زانن به‌ده‌ستهێنانى ٥٦ ده‌نگ بۆ فراکسیۆنى پارتى یه‌کێک له ساناترین کاره‌کانه، به‌ڵام په‌نامان بۆ نه بردوه‌و ئه‌گه‌ر ناچاریشمان نه‌که‌ن په‌ناى بۆ نابه‌ین".
هاوکات، جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که " هه‌ڵبه‌ت ستراتیژیه‌تى ئێمه ئه‌وه بووه، زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى پارتى له پێناو ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و حوکمڕانیه‌کى باش و هاوئاهه‌نگى و هه‌ماهه‌نگى و کارى باش و باشتر سه‌رفبکرێ و هه‌ر واش ده‌که‌ین".
ئومێد خۆشناو له‌به‌شێکى تر‌ى نوسینه‌که‌یدا ڕاشیگه‌یاندووه" ئاخر ئه‌وه که‌ى لۆژیکه، ئێوه ده‌نگى پێویستان له په‌رله‌مان نه‌بێ و ئێمه زۆرینه بین، که‌چى ئێوه به ئێمه بڵێن له په‌رله‌مان ده‌ترسن؟، ئێوه‌و ئێمه‌و خه‌ڵکیش باش ده‌زانین، ئێمه له په‌رله‌مان ناترسین و به‌ڵکوو خودانى په‌رله‌مانین، ئه‌وه ئێوه‌ن وه‌ک که‌مینه ده‌بێ له شکۆ و هه‌یبه‌تى په‌رله‌مان و ڕاستیه‌کان بترسن که، هه‌میشه ترساون و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست و په‌نجه‌تان له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کارى نه‌رمکردوه".