بایکۆت له سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌ستى پێ‌کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى دواکه‌وتن و پێنه‌دانى مووچه‌کانیان جارێکى تر سه‌رجه‌م پزیشکانى "مقیم" نیشته‌جێ و "تدرج" پله‌به‌ند له‌شاروشارۆچکه‌کانى (پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره راپه‌ڕین و گه‌رمیان و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ) مانیان له‌کاره‌کانیان گرت.
له شه‌وى رابردوه‌وه ئه‌و پزیشکانه له به‌شى فریاکه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید پێشڕه‌و و نه‌خۆشخانه‌ى باسه‌ڕه و مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى سه‌ره‌کى 24 سه‌عاتى ته‌کیه‌ى کاکه‌مه‌ندى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیان له‌کارهه‌ڵگرت و نه‌خۆشخانه‌که‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌هۆى دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه، کارمه‌ندان و پزیشکان چه‌ندین جارى دیکه بایکۆتى ده‌وامیان ئه‌نجامداوه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار