وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به فه‌رمانێک پێدانى ژماره‌ى سپاردنى کتێب ده‌کاته ناوه‌ندی
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێم پێدانى ژماره‌ى سپاردنى کتێب ناوه‌ندى ده‌کات و لیژنه‌یه‌کى ناوه‌ندى له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بۆ دروستده‌کات.
رۆژى ٢٤ ى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌فه‌رمانى ژماره ٣٠٧٧ له ٢٤/٩/٢٠٢٠ پاڵپشت به رێنمایى ژماره ( ٦) ى ساڵى ١٩٩٩ بڕیاریدا پێدانى ژماره‌ى سپاردن بۆ چاپى کتێب بکرێت به شێوازێکى مه‌رکه‌زى و ته‌نها له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کتێبخانه گشتییه‌کانه‌وه ده‌درێت.
حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێم له فه‌رمانه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که " پێش پێدانى ژماره‌ى سپاردن، کتێبه‌که له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى پسپۆڕه‌وه پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌کرێت و دواتر ئه‌و ژماره‌یه‌ى ده‌درێتێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م نزیکانه‌دا ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستبه‌کار ده‌بێت".