ئیتاڵیا پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ى مه‌لا کرێکار ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خالد ڕه‌نجده‌ر براى نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ناسراو به مه‌لا کرێکار رایگه‌یاند:" بڕیاره دادگاى ئیتاڵیا پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ى مه‌لا کرێکاردا بکاته‌وه".
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 5ى تشرینى دووه‌مى 2020، خالد ڕه‌نجده‌ر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌کدا به سکایپ قسه‌م له گه‌ڵ مامۆستا کرێکار له زیندانه‌که‌ى له ئیتالیاوه کرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستى زۆر باشه، زۆر له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان قسه‌مان نه‌کرد و زیاتر جه‌ختمان له باردۆخى خۆى له زیندانه‌که‌ى کرده‌وه".
ناوبراو ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر داواى پارێزه‌ره‌که‌ى بڕیاره دادگاى ئیتالیا سه‌یرى دۆسییه‌که‌ى مه‌لا کرێکار بکاته‌وه".
براکه‌ى مه‌لا کرێکار باسى له‌وه‌شکردووه که دادگا ته‌نها سه‌یرى ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئایا ئه‌و مادده یاسایى و بڕگانه‌ى به‌کارهاتوون له حوکمدانه‌که‌یدا به 12 ساڵ زیندانى ڕاست به‌کارهاتوون و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که خراونه‌ته ئه‌ستۆى له‌و ماددانه‌دا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه یان هه‌ڵه‌ى تێداکراوه.
دادگاى بۆلزانۆ له ئیتالیا، ڕۆژى 11 ته‌موزى ئه‌مساڵ بڕیارى کۆتایى زیندانیکردنى 12 ساڵى به‌سه‌ر مه‌لار کرێکار سه‌پاند، به به‌هانه‌ى "ئه‌نجامدانى کار و پلاندانانى تیرۆریستى ".
