دانوستانەكانی كوردو دیمەشق دەستپێدەکاتەوە

13 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی الشرق الاوسط لەژمارەى ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە سەرچاوەکان لە دیمەشق ڕایانگەیاند، دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا لەسەر ئاستی سەرکردایەتی دووەم دەستپێدەکاتەوە، سەرەڕای پەرەسەندنی لێدوانەکانی بەرپرسانی کورد کە پابەندبوونیان بە لامەرکەزی دووپات دەکەنەوە.
پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) جەختدەكاتەوە: رێگاکەیان دیالۆگ و دانوستانە لەگەڵ دیمەشق و چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانەیە، ئەوەش بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا بڵاویكردووەتەوە.
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە، چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەت دەکرێت لە دیمەشق لەسەر ئاستی بازنەی دووەمی سەرکردایەتی، سەرەڕای هەڵكشانی لێدوانی بەرپرسانی کورد کە پابەندبونی خۆیان بە نا ناوەندێتی دووپات کردەووتەوەو، دیمەشقیان بە کشانەوە لە رێککەوتنی ١٠ی ئازار تۆمەتبار كردووە.
ساڵح موسلیم، ئەندامی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) دوێنێ ڕایگەیاند، ئیدارەی خۆسەری گەڕانەوە بۆ ناوەندگەرایی لە سوریا قبوڵ ناکات و داوای چارەسەری دادپەروەرانەی نێودەوڵەتی بۆ پرسی کورد دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر دیمەشق لامەرکەزی ڕەت بکاتەوە، ئێمە داوای سەربەخۆیی دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکان لە دیمەشق جەخیتان كردووەتەوە، دانوستانەکانی نێوان حكومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرەو باسکردنی پرسە زۆر گرنگەکان هەنگاو دەنێت.
بەگوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان، ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشقەو گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەكرێت کە ماوەی دوو مانگە وەستاون، ئەوەش دووەمین سەردانی ئەو بەرپرسە کوردەیە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا بۆ پایتەخت.
سەرچاوەکان لە دیمەشق باسیان لە فشاری ئەمریکا و فەرەنسا کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، هەرچەندە کۆبونەوەکانی ئەو بەرپرسە کوردە لە دیمەشق هیچ پێشکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە، بەڵام هەردوولادا خواستیان خۆیان دووپاتکردووەتەوە بۆ گرنگی بەردەوامبونی دانوستانەکان، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی، دوور لە فشاری دەرەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
هەڵوێستەکانی کورد لە لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیادا لە کۆبوونەوەی لوتکەی شەنگەهای لە چین دووپاتی کردەوە کە تورکیا دژی هەر هەوڵێک دەبێت بۆ هەڕەشەکردن لە یەکڕیزی سوریا، هەروەها پشتیوانیکردن لە پێشکەوتن و یەکڕیزی سیاسی سوریا "لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکەماندایە". لە پەراوێزی لوتکەکەدا ئەردۆغان باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل و پەرەپێدانی سوریا و پاراستنی یەکێتی سیاسی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کردووە، بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی تورکیا.
