سودانی و عەلى باپیر لەسەر پرسی مووچە کۆدەبنەوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی گونجاوی داوە، بۆ پرسی شایستە داراییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیانى هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری کوردستان عەلی باپیر.

لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆسییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد، لەوانە ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە شایستە داراییەکان و ڕەنگدانەوەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنیان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم، جگە لە تاوتوێ کردنی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی لە سەرتاسەری عێراق، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی گونجاوی داوە، بۆ پرسی شایستە داراییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان لە هەرێم و جەختیشی لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت ناکۆکییەکان ببنە بارگرانی بەسەر هاووڵاتیانەوە، چ لە هەرێم بێت یان لە پارێزگاکانی تر.

لەلای خۆیەوە عەلی باپیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی، لە دەستەبەرکردنی مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان عێراق و پابەندبوونی بە پاراستنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە سەرتاسەری وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار