به‌رێوه‌به‌رى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر: چاره‌نوسى یوسفهکهى هه‌ولێر یه‌کلاکرایه‌وه
"یوسف ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌و به‌دواداچونمان بۆ کردووه هیچ کێشه‌یه‌کى نییه".
6 ساڵ لەمەوپێش
هه‌ولێر-دیار عمر
له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوو له‌هه‌ولێر گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى بڵاوبۆوه و که تێیدا مێردمناڵێک پرسیارى ئاراسته ده‌کرێ گوایه هیچ که‌سێکى نیه و دایک و باوکى نه‌ماون، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت به‌دواداچونیان بۆ کردووه‌و ئه‌و که‌یسه دووره له راستییه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت:" دواى لێکۆڵینه‌وه له‌م رووداوه ده‌رکه‌وت بابه‌تێکى تره و ئه‌و مێردمنداڵه باوکى هه‌یه و دایکى نه‌ماوه".
یوسف چاوشین، به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى، رایگه‌یاند:" یوسفهکهى هه‌ولێر به‌ئێمه‌ى وت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بێت ئاماده نیه له‌خانه‌ى نه‌وجه‌وانان بمێنێته‌وه و رێگا چاره‌کانى ئێمه‌ى ره‌ت کرده‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تیمێکیان دروست کردووه تا به‌دواداچون بۆ که‌یسى یوسف بکه‌ن و که له‌پارێزه‌ر و توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى و چه‌ند که‌سێکى تر پێکهاتبوون"تیمه‌که‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه که گرتهکهى تێدا گیرابوو وه‌ک پارک و بازار بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى یوسف دیارى بکه‌ین، به‌ڵام نه‌بوو له‌م شوێنانه، دواتر شوێنه‌که‌یمان دۆزیه‌وه وهێنامان بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌مان" به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینیمان کرد "به‌جل و به‌رگ و روخسار و یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنى خاوێن و رێک و پێک بوو"، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌م که‌سانه نه‌ده‌چوو که‌ماوه‌یه‌کى زۆربێت له‌سه‌ر "شه‌قامه‌کان" بوبێت.
یوسف چاوشین، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌م مێردمنداڵه‌یان وه‌رگرتووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زانیاریه‌کانى یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێشتر رایگه‌یاندوه چونکه ئێستا وتویهتى که‌وا ته‌نها دایکى مردوه و باوک و مام و پور وکه‌س و کارى هه‌یه، به‌ڵام"یوسف دوور له‌چاوه‌ڕوانى ئێمه له‌گه‌ڵ برایهکانى هیچ بڕیارێکیان نه‌داوه و خودى خۆشى وتى ئاماده‌م له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بمێنمه‌وه نه‌وه‌ک بێمه خانه‌ى نه‌وجه‌وانان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى پرسیار بوو بۆ ئێمه".
هاوکات، باسى له‌وه‌شکردووه که بۆ زیاتر وردبونه‌وه له‌که‌یسه‌که توێژه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى وده‌روونى جارێکى تر ره‌وانه‌ى لاى یوسف کرد" به‌ڵام یوسف به‌ئێمه‌ى گوت که ئه‌و 17 ساڵ نیه به‌ڵکو18 ساڵه بۆیه هیچ کێشه‌یه‌کى نیه و بڕیاریش به‌ده‌ست خۆیه‌تى و له‌لاى باوک و مامى خۆیه‌تى و پێویست ناکات چیتر له‌راگه‌یاندنه‌کان ئه‌و بابه‌ته باس بکرێ، ئێستاش که‌یسه‌که چاره‌سه‌ر بووه".
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى وتیشی" ئه‌م رووداوه جگه له‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاى توشى شۆک کرد ئێمه‌شى توشى شۆک کرد وه‌ک لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته".
لهوهڵامێکى پرسیارى سایتى هاوڵاتى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێ وه‌ک کوڕى خۆیان به‌خێوى بکه‌ن و ئه‌و منداڵه‌ش خه‌ڵکى کوێیه وتی" خه‌ڵکى که‌رکوکن وماڵیان گواستۆته‌وه بۆ سلێمانی، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ به‌خێوى بکات ئه‌وا له‌رێگه‌ى دادگاوه بڕیارى بۆ بدرێ و دادگا یه‌کلاى ده‌کاته‌وه".