سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



ئەەمڕۆ پێنجشەممە، تەنھا موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکات و سبەینێ هەینیش، موچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم بە لێبڕینی ١٨٪ـەوە مووچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەتەکان لە یەک ھەفتەدا دابەش دەکات.

ماوەی دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی دوایین موچەدا تێپەڕیوە، کە موچەی مانگی سێ بوو و لەئێستاشدا حکومەت موچەى مانگى نۆ دابەشدەکات، بەبێ ئەوەى چارەنوسى موچەى پێنج مانگى پێشوو ئاشکرا بکات.

لە ئەمساڵدا، حکومەتی ھەرێم تەنیا سێ موچەی دابەشکردووە، کە دوو موچەیان بە لێبڕینی ٢١%ـەوە بووە و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی ١٨%‏ـەوە دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٥وە حکومەتی ھەرێم دەستی بە پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران کردووە و بەو پێنج مانگ پاشەکەوتە نوێیەی راگەیەنراوە، تاوەکو ئێستا ١٢ موچەی تەواوی نەداوە و دوو موچەشی بە لێبڕینی ٢١%وە دابەشکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار