گۆڕان: پارتى و یه‌کێتى خه‌ریکى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره ره‌شه‌کانى مێژوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:"پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئاستى مه‌کته‌بى سیاسى و فراکسیۆنه‌کانیان له په‌رله‌مان و ھه‌ردوو تیمیان له حکومه‌تى ھه‌رێم له برى بیرکردنه‌وه بۆ داهاتویه‌کى گه‌ش و چاره‌سه‌رى نه‌بونى موچه خه‌ریکى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره ره‌شه‌کانى مێژوون".
ڕاگه‌یه‌نراوى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان:
بۆ ڕاى گشتى و لایه‌نه سیاسیه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان
له کاتێکدا که ڕه‌وشى ھه‌رێمى کوردستان به قۆناغێکى سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌رێت . میلله‌ته‌که‌مان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێکى قوڵى دارایى و خه‌مى موچه و نه‌بونى کار و خزمه‌تگوزارى شایسته‌دایه . له جیاتى چاره‌سه‌رى ئه‌و سه‌ختییانه و چاککردنى ژیانى خه‌ڵک ، پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى مه‌کته‌بى سیاسى و فراکسیۆنه‌کانیان له په‌رله‌مان و ھه‌ردوو تیمیان له حکومه‌تى ھه‌رێم له برى بیرکردنه‌وه بۆ داهاتویه‌کى گه‌ش و ژیانێکى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و خێراکردن له ئه‌نجامدانى چاکسازى و چاره‌سه‌رى نه‌بونى موچه و یه‌کخستن و به نیشتیمانیکردنى هێزه چه‌کداره‌کان و دانانى بناغه‌یه‌کى پته‌وى ئابورى نیشتیمانى ،خه‌ریکى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره ره‌شه‌کانى مێژون. له کاتێکدا ئه‌رکى ھه‌ردو هێزه‌که‌و ته‌واوى هێزه‌کانى کوردستان پاراستنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى و برایه‌تى میله‌ته‌که‌مانه ، ئه‌رکى ھه‌ردو تیمى حکومه‌تیشیان خزمه‌تکردنى ھاوڵاتیان و جێبه‌جێکردنى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت و ئه‌نجامدانى چاکسازیى و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و قاچاخچێتى ده‌روازه سنوریه‌کانه ،نه‌ک تێوه‌گلان به کێشه سیاسیه‌کان و خۆشکردنى ئاگرى شه‌ێ و ئاڵۆزکردنى ڕه‌وشه‌که .ئێمه له فراکسیۆنى گۆڕان جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ده‌بێت بایى ئه‌وه‌نده ئاوێ له رابردو بده‌ینه‌وه که ئه‌زمونى لێوه‌رگرین بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو ،هه‌ڵه‌و خراپى وکه‌موکورتیه‌کان دوباره‌نه‌که‌ینه‌وه تا ئاڵاى کوردستان و خاک ونه‌وه‌کانى ئێستا‌و داهاتومان پارێزراو بن به ھیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌و گرژى و ئاڵۆزیانه‌دا نین له چه‌ند رۆژى رابردووه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
فراکسیۆنى گۆڕان
١٧/١٠/٢٠٢٠
