له هه‌رێم 32 و له عێراق 24 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشکراى ده‌کات له 24 کاتژمێرى رابردوودا 56 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 32 له هه‌رێمى کوردستان و 24 که‌سى دیکه له پارێزگاکانى دیکه‌دا بووه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشکراى ده‌کات، سێ هه‌زارو 110 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوه و 3 هه‌زارو 168 که‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه و 56 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، که 32 له‌و ژماره‌یه له‌هه‌رێمى کوردستاندا بووه.
له‌پارێزگاى سلێمانى 15 و له دهۆک 9 که‌س و له‌هه‌ولێر هه‌شت که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار