تورکیا له‌سه‌ر وێنه کاریکاتێرییه‌که‌ى ئه‌ردۆغان هاته‌ده‌نگ
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى تورکیا هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌ى کاریکاتێرى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌لایه‌ن گۆڤاری شارلى ئیبدۆ فه‌ره‌نسییه‌وه ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، گۆڤارى شارلى ئیبدۆ وێنه‌یه‌کى نوێى کاریکاتێریى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى بڵاوکرده‌وه، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند: "له‌ڕووى دیبلۆماتى و یاساییه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه".
ئیبراهیم کاڵن، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا ڕایگه‌یاند:"به‌توندى ئیدانه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه کاریکاتێرییه‌که‌ى سه‌رۆکى تورکیا ده‌که‌ین، ئه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێوه‌ر و به‌ها پیرۆز و ڕه‌وشتییه‌کانه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر مافى خه‌ڵک مادده‌یه‌ک نییه بۆ گاڵته‌پێکردن و ئازادى ڕاده‌ربڕین نییه".