سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى تورکیا گیانى له‌ده‌ستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوترى تورکیا مه‌سعود یڵماز، دواى ململانێیه‌کى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا ئه‌مڕۆ هه‌ینى گیانى سپارد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵیى سه‌باح رایگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ مه‌سعود یڵماز، سیاسه‌تمه‌دارى دیارى تورکیا که بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى وڵاته‌که بووه له نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستداوه.
له‌ماوه‌ى ساڵانى دواییدا یڵماز دۆخى ته‌ندروستى خراپبوه و چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر به نه‌شته‌رگه‌رى گرێیه‌کى شێرپه‌نجه‌ییان له جه‌سته‌ى ده‌رهێناوه، به‌یانى ئه‌مڕۆش له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئیستانبوڵ گیانى سپاردوه وه‌ک میدیاکانى تورکیا باسیان کردووه.
یڵماز ساڵى 1947 له ئیستانبوڵ له‌دایکبوه و سه‌رۆکى پارتى نیشتیمانیى تورکیا بوه له‌نێوان ساڵانى 1991 بۆ 2002، دواتریش سێ جار پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى وڵاته‌که‌ى به‌ده‌ستهێناوه، دو جارى یه‌که‌م ته‌نها چه‌ند مانگێک پۆسته‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه بوه، به‌ڵام جارى سێهه‌م له 1997 هه‌تا 1999 له پێگه‌ى سه‌رۆکایه‌تى وه‌زیراندا ماوه‌ته‌وه.