شەش کەس لە بومەلەرزەکەی گیانیان لەدەستداوە و ١٥٢ی دیکەش برینداربوون ە دەیانیش ڕزگارنەکراون

یەک مانگ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی پارێزگای ئیزمیرەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥٢ی دیکەش برینداربوون و ٧٠ کەسیش لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگارکراون.

ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر لە شاری سەفەریهیساری سەر بە پارێزگای ئیزمیر روویداوە، دەشڵێت، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ١٦.٥٤ کیلۆمەتر بووە و کەناراوەکانی سەفەریهیسار ناوەندەکەی بووە.

هاوکات وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوون شەش باڵەخانە لە ناوچەکانی بیراکیلۆبۆرنۆفا لە ئیزمیر داڕماون".

پێشتر والی ئیزمیر رایگەیاند، نزیکەی ٢٠ باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەکەوە داڕماون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای بینگۆلی تورکیا روویدابوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار