ماکرۆن: لەگەڵ هاوپەیمانە کوردەکانمان داعشمان تێکشکاند

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند لەگەڵ هەسەدو هاوپەیمانە کوردەکانمان داعشیان تێکشکاندووە لەکاتێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا هەوڵی پاوانخوازی لەناوچەکەو سوریا داوە.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەری، ئیمانوێل ماکرۆن وتی “ئێمە لەژێر چەتری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ئامادەبوونێکی ئاسمانیمان هەبوو، هەروەها لە ژێر سایەی هاوپەیمانانمان لە سەر زەوی کە هەسەدە و شەڕڤانە قارەمانەکانی کورد نوێنەرایەتیان دەکرد، داعشمان شکست پێهێنا».

وتیشی «ئەنقەرە شکستی هێناوە لەڕێزگرتن لەبڕیاری قەدەغەکردنی چەک لە لیبیا لەکاتێکدا کەڕەفتارێکی زۆر شەڕانگێزانەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست».

وتیشی “ئێمە بەنیاز بووین بەسەر داعشدا سەرکەوین، تورکیا سوریای داگیرکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئەوانەی (هەسەدە) کە دوێنێ هاوپەیمانمان بوون“.

وتیشی، “تورکیا مەیلی پاوانخوازی لە ناوچەکەدا هەیە، پێموایە ئەم مەیلانە بۆ سەقامگیرییان کارێکی باش نییە».

چاوپێکەوتنەکەی ماکرۆن لەمیانی وتووێژێکیدا هات لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری سەبارەت بە کاردانەوەکانی وڵاتانی ئیسلامی لەسەر قسەکانی ماکرۆن سەبارەت بە کاریکاتێرەکان.

ماکرۆن وتی قسەکانی ئەو شێوانراوە، چونکە ئەو کاریکاتێرانە پیوەندیان بە حکومەتەوە نیە، بەڵکو پەیوەندییان بەئازادی رادەربڕینەوە هەیە کە لەکۆتاییەکانی سەدەی (19) لەدەستوری وڵاتەکە جێگیراوەو ئەو وەکو سەرکۆماری ئەرکی ئەوەیە ریزی لە ئیرادەی گەلەکەی و دەستوری وڵاتەکەی بگرێت.

پێشتریش مەزڵوم عەبدی (کۆبانی) سەبارەت بەقسەکانی ئەردۆغان لەسەر ماکرۆن وتبووی «ماکرۆن یارمەتی مسوڵمانەکانی دا لەڕزگاربوون لەدەستی داعش».

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند «سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانیۆل ماکرۆن یارمەتی مسوڵمانەکانی دا لەڕزگاربوون لەدەستی داعش و رۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لەشکستپێهێنانی رێکخراوەکە و پاراستنی بەها مرۆییەکان».

وتیشی «ئەردۆغان پاڵپشتیی داعشی دەکرد، ئەو لەڕێگەی سوکایەتیکردن بە ماکرۆنەوە، گوزارشت لە بیروڕای مسوڵمانان و بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلامی ناکات، بەڵکو ئایینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت».

کاتێک ساڵی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی فەڕەنسا بڕیاریدا هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بکشێنێتەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سهرۆکی فهرهنسا وتی «نابێت دۆناڵد ترهمپ سهرۆکی ئهمەریکا لهبیری بچێت ههسهده گهورهترین پاڵپشتی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش بووه لهسووریا».

ماکرۆن لەوکاتەدا وتی کە زۆر نیگەرانی بڕیارەکەی ترەمپه بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەسووریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار