تەندروستی: ئەوەی ئێستا هەیە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنایە
هەندێک خیزان کەکۆرۆنا چەند کەسێکی بردوون دەڵێن ڤایرۆسەکە پشتی شکاندوون
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
هاوبیر جه‌لال 24ساڵ له‌ماوه‌ى مانگێکدا کۆرۆنا سێ ئه‌ندامى خێزانه‌که‌ى برده‌وه، لەکاتێکدا کەسیان بە تەمەن نەبوون..
هاوبیر وتی «کۆرۆنا بووه نه‌هامه‌تى بۆ خێزانه‌که‌م، پشتى شکاندم».
هاوبیر دایکى و باوکى و برا گه‌وره‌که‌ى به کۆرۆنا گیانیان سپاردووه، چیرۆکى توشبون و گیانله‌ده‌ستدانیان ده‌گێڕێته‌وه و به «نه‌هامه‌تى و کاره‌سات»بۆ خانه‌واده‌که‌ى باسى ده‌کات.
سه‌ره‌تا دایکى هاوبیر توشى کۆرۆنا بوه که ته‌مه‌نى 48ساڵ بووه و زۆر به‌توندى توش ده‌بێت و له‌دواى مانه‌وه‌ى 20رۆژ له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه.
باوکى هاوبیر ته‌مه‌نى 51ساڵ بوه و دواى سێ ڕۆژ له مردنى ژنه‌که‌ى پشکنینى کۆرۆناى بۆ ده‌کرێت ده‌رده‌که‌وێت هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، به‌ڵام دواى هه‌فته‌یه‌ک بارودۆخى تێکده‌چێت و شه‌وێک له ی‌ڕ په‌ستانى خوێنى زۆر داده‌به‌زێت و دواى ئه‌وه‌ى دووجار پلازماى خوێنى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت دواجر دواى مانه‌وه‌ى 18رۆژ له‌نه‌خۆشخانه گیانى سپاردووه.
هاوبیر وتى «ئێستاش تاساوم، چۆن ئه‌و ڤایرۆسه به جارێک ئه‌و دایک و باوکه پاڵه‌وانه‌ى له‌من برد».
دایکى و باوکى هاوبیر هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌یان نه‌بوه و
براگه‌وره‌که‌ى هاوبیر، 38ساڵان بوه و زۆر خه‌مى دایکى و باوکى بوه هه‌موو رۆژێک سه‌ردانى کردون له‌نه‌خۆشخانه و ڤایرۆسه‌که‌ى بۆ گوازراوه‌ته‌وه، خۆشى ماوه‌ى ساڵێک لهمهوپێش توشى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌کان بوه و له‌ژێر چاره‌سه‌ریدا بوه. بۆیه نه‌یواینوه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌دا زاڵ بێت و به ماوه‌ى 6 ڕۆژ گیانى سپاردووه.
هاوبیر 5 خوشک و برایه‌کى دیکه‌ى هه‌یه و ده‌ڵێت» ئێمه بێ باوک و دایک و برا گه‌وره ماینه‌وه، هیچ کات، بڕوام وانه‌بووه خێزانه به‌خته‌وه‌ره‌که‌م ئاوا وێران ببێت».
ته‌ها ساڵح، 41 ساڵ، دایکى و زاوایه‌کیان به کۆرۆنا گیانى سپاردووه و وتى» دایکم دوو سێ ساڵ لهمهوپێش کێشه‌ى سییه‌کانى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ببوه کێشه‌یه‌کى گه‌وره بۆى، به‌ڵام به ماوه‌یه‌کى که‌م دابکمى لێبردینه‌وه«.
ئه‌م کوڕه باسى ئه‌وه‌ى کرد که خێزانه‌که‌ى به‌هۆى نه‌خۆشى باوکیه‌وه زۆر خه‌میان بوه توشى کۆرۆنا ببێت و بۆیه به دایکى و کوڕه‌کانى زۆر هه‌وڵیان داوه باوکى بپارێزن و توشى کۆرۆنا نه‌بێت، وتى «دایکى زۆر خزمه‌تى باوکى ده‌کرد، چونکه نه‌خۆش بوو ده‌مانویست به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بیپارێزین، نه‌مانزانى خۆى به کۆرۆنا گیان له‌ه‌دستده‌دات».
ته‌ها، باسى ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، سه‌ره‌تا دایکى ته‌ندروستى زۆر باش بووه و له پڕ ڕۆژێک ته‌ندروستى زۆر تێکده‌چێت و بارودۆخى مه‌ترسیدار ده‌بێت به‌هۆى کاریگه‌رى ڤایرۆسه‌که بۆ سه‌ر سیه‌کانى دڵى ده‌وه‌ستێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌م پیاوه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد «دایکم ئه‌وه‌نده له‌ناوماندا بوو تا ئه‌و ڕۆژه‌ى که زانیمان کۆرۆنایه، به‌ڵام که‌سمان توش نه‌بوین بۆیه ئه‌وه گومانێکى گه‌وره بۆمان و نازانین به کۆرۆنا مردووه یان نا».
ته‌ها ساڵح باسى زاواکه‌یانى کرد که باوکى دوو منداڵه و گه‌نج بووه و کاسبکار بوه، له‌ده‌ره‌وه توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوه و دواى مانه‌وه‌ى به 20 ڕۆژ له‌نه‌خۆشخانه گیانى سپاردووه.
زاواکه‌ى ماڵى ته‌ها، هیچ نه‌خۆشیه‌کى دیکه‌ى نه‌بوه و پێشتر ته‌ندروستى زۆر باش بوه.
ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵین حاڵه‌تى مردن له‌ناو خێزانه‌کاندا که ده‌گاته دوو سێ که‌س نیه یاخود زۆره، چونکه تائێستا ئه‌وه‌مان به‌وردى دیارینه‌کردووه«.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه «زیاتر ئه‌و خێزانانه‌ن که زیاتر له که‌سێکیان نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه یان نه‌خۆشى سنگیان هه‌یه، بۆیه که یه‌کێکیان توشى کۆرۆنا ده‌بن بۆ ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش ده‌گوازرێته‌وه و له ئه‌گه‌رى زۆردا چونکه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن».
ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه «ئێستا له شه‌پۆلى دووه‌مى کۆرۆناداین و مه‌ترسیمان له‌سه‌ر زۆر زۆره‌ن بۆیه پێویسته خۆپارێزى تاکه‌که‌سى په‌یڕه‌و بکرێت».
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «بێگومان زیاد بون و که‌مبونى حاڵه‌ته‌کانى توشبون به ڤایرۆسى کۆرۆنا، په‌یوه‌سته جێبه‌جێکردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کانه‌وه«.
هه‌روه‌ها وتیشى «ده‌توانم بڵێم له شوێنه داخراوه‌کان و فه‌رمانگه و له‌که‌رتى تایبه‌تدا تا ئاستێکى باش په‌یڕه‌و کراوه و بۆیه کارگه‌رییه‌کى زۆر باشى هه‌بووه«.
پارێزگارى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» تاچه‌ند هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، ئه‌وه‌نده به‌رهه‌مى زیاترى ده‌بێت».