کۆگاکانی چەک بە نۆرە دەتەقنەوە

وەزارەتی پیشمەرگە دڵنیایی دەدات بەڵام لیژنەیەکی پەرلەمانی گومانی هەیەو دەڵێن هیوادارن «ده‌ستى ده‌رەکی و دزى و فزى و پیلان نه‌بێت»

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تەقینەوەی کۆگاکانی چەک لە پاریزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک لە چەند رۆژی رابردوودا گومانی دروستکردوە لای لیژنەی پەرلەمانی پیشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام وەزارەتی پیشمەرگە دڵنیایی دەدات کە روداوەکە دەستی لە پشت نیە.

دوێنێ لیژنەی پیشمەرگەو وەزارەتی پیشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە لەسەر ئەو تەقینەوانە، بڕیاردراوە لیژنهیەک له پۆلیس و ئاسایش و فهرماندهى گشتى هێزى پێشمهرگه پێکبهێندریت تا لێکۆڵینهوه بکرێت لهسهر رووداوهکانى تهقینهوهى کۆگاکان لهههر سێ شارهکانى ههرێمى کوردستان.

پهرلهمانتار مەحمود عومەر ئهندامى لێژنهى پێشمهرگه له پهرلهمانى کوردستان بە هاوڵاتی وت «ئێمه له ههوڵداین تا بگهین به نهتیجیه، چونکه ناکرێت پێنج کۆگا بتهقیێتهوه«

وتیشی «بهراستى ئهوه جێگهى پرسیاره بۆ ئێمهو خهڵک و مێدیاش جێگهى تێڕامان و گومانى ههموو کهسێکه«.

لیوا قارهمان کهمال، جێگرى سوپاسالارى وهزارهتى پێشمهرگه به هاوڵاتی وت « ئەو کۆگای چهک و تهقهمهنیانهى تاسوڵجه هى هێزهکانى 70 بووه، ئهو چهکانه بوون که لهدواى ساڵى 2003 دهست هێزهکانى پێشمهرگه کهوتووه، کۆنن و تازه نیین، ئێستاش ئێمه چاوهرێى ئهو لیژنهى لێکۆڵینهوهیهین که پێکهێنراوه«.

ناوبراو باسى لهوهشکرد، ئهو کۆگایانه هى کاتى ساڵهکانى حهفتاو ههشتاکان بووهو زۆر کۆن بووه، وتی «بۆیه ههر عیتادێک کۆن بێت مهترسى زیاترى لێ دهکرێت بۆ ئهو جۆره رووداوانه، بهڵام ئێمه چاوهڕێى لیژنهى لێکۆڵینهوهکهین ئایا شۆرتى کارهبا بووه خراپ ههڵگیراون، تهجزیئهى تهبریدى خراپ بووه نازانرێت».

هاوکات، باسى لهوهشکرد، ئهو کۆگایانهى له پارێزگاى ههولێر سوتاون کۆگاى هێزهکانى زێرهڤانى بوون و ئێستاش زێرهڤانى سهر بهوهزارهتى ناوخۆیه دهبێت ئهوان قسهى لهسهر بکهن.

لیوا قارهمان کهمال، جهختى لهوهشکردهوه، که چهکهکانى وڵاتانى هاوپهیمانان لاى وهزارهتى پێشمهرگهن و له کۆگاکانى وهزارهتدا به شێوهیهکى سهردهمیانه که جیهازى تهبرید و ههموو کارهکانى رێکخراوهو هیچ کێشهیهکیان نییه« هێزهکانى هاوپهیمانان عیتاد و چهکى داوهته وهزارهتى پێشمهرگه نهک یهکهکانى حهفتا، بهڵام ئێمه بهشێوهیهکى جوزئى لهکاتى ئۆپهراسیۆن و شهڕهکاندا چهک و عیتادمان پێداون».

پهرلهمانتار مەحمود عومەر دەڵێت «ئهوان  به ئێمهیان وت که تهقینهوهى کۆگاکان دهستى دهرەکى و دزى و فزى و تیرۆر نیه، تهنیا پهیوهندى به کهمتهرخهمى و ئیهمالیهوه ههیه، دواتر ئهو  کۆگایهن شوێنهکانیان گهرمه و زۆر کۆنن و لهسهر سیستهمهى کۆن دروستکراوه، ئهوهیان به ئێمه وت».

مەحمود عومەر وتیشی «بەڵام دهبێت لێکۆڵینهوهى ورد بکرێت بۆچى لهم کاتهدا له سێ شار ئهوه دهتهقێتهوه، دواتر لهم ههرێمه ههموو شتێک جێگهى گومانه ئهوهى که ههولێر تهقیهوه، ئهى بۆچى له سلێمانیش تهقیهوه ئهى ئهوهى دهۆک چى؟».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار