کازمى: پابه‌ندین به رۆژى هه‌ڵبژاردن له‌ساڵى داهاتوو
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند:"حکومه‌ت پابه‌نده به به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا که 6ـى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتووه".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 15ى تشرینى دووه‌مى 2020 مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کۆبوه‌وه و پرسى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى خۆیدا، پێویستییه‌کانى پرۆسه‌که، چاودێرى نێوده‌وڵه‌تی، رۆڵى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هۆشیارى هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌شداربونیان له هه‌ڵبژاردنه‌که تاوتوێ کرد.
مسته‌فا کازمى رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له واده‌ى خۆیدا یه‌کێکه له ئه‌رکه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى به‌رامبه‌ر گه‌ل و "شۆڕشگێڕانى تشرین"، بۆیه داوا له کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات هه‌ر داواکارییه‌کیان هه‌یه پێشکه‌شى حکومه‌تى بکه‌ن به‌مه‌به‌ستى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و ئه‌رکه مێژوییه که سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردنه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" داوام له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کان کردوه ئاسانکارى ته‌واو بکه‌ن بۆ لابردنى ئاسته‌نگییه‌کانى به‌رده‌م کۆمسیۆن و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتینهکانى ئه‌و پرۆسه‌یه".
هاوکات، داواشى له هاوڵاتیان کرد له‌رێگه‌ى دڵنیابونه‌وه له بونى ناوه‌کانیان له تۆمارى ده‌نگده‌ران، به فراوانى به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.