کازمى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى شنگال ده‌داته‌ ده‌ست دانیشتوانه‌که‌ى

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، جه‌ختى له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ قه‌زاى شنگال کرده‌وه‌و ده‌شڵێت: چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى قه‌زاى شنگال ده‌بێت ناوخۆیى بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 15ى تشرینى دووه‌مى 2020، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ی، مسته‌فا کازمیدا هاتووه‌:" مسته‌فا کازمى پێشوازى له‌ وه‌فدێکى خه‌ڵکى شنگال و کردووه‌و گوێى له‌ داواکارییه‌کانیان گرت که‌ خۆى له‌ باشکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌هێزکردنى سه‌قامگیرى قه‌زاکه‌ ده‌بینێته‌وه‌".

کازمى ئاماژه‌ى به‌ په‌رۆشى و بایه‌خى حکومه‌ت بۆ قه‌زاى شنگال و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانى ئه‌و قه‌زایه‌ کردوه‌و جه‌ختى کردۆته‌وه‌ که‌ "چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى شنگال ده‌بێت ناوخۆیى بێت نه‌ک به‌ ئامڕازى ده‌ره‌کی".

هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌ گرنگى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌کان بۆ شنگال کردۆته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار