هۆکاری زۆریی رێژەی مردن لەهەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

وته‌بێژى ته‌ندروستى: له‌به‌شى چاودێریى چڕدا تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشمان که‌مه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

تهندروستى ههرێم رایگەیاند لەنەخۆشخانەکاندا کێشەیان ههیه لەوەرگرتنی تووشبوو لهبهشى چاودێریى ورددا، کە ئەوەش ئەو نەخۆشانەن زۆرترین ئەگەری مردنیان هەیە.

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ئاماژه بهوهدهدات لهئێستادا نهخۆشخانهکان تواناى وەرگرتنى نهخۆشیان ههیه، بهڵام کێشهیان لهبهشى وهرگرتنى چاودێریى چڕدایه کهشوێنیان بۆ تووشبوو نهماوه.

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «نهخۆشخانهکانى ههرێم تواناى وهرگرتنى تووشبوویان ههیهو بهردهوام تووشبووش وهردهگرن بهتایبهت مامناوهند، بهڵام کێشهمان لهبهشى چاودێریى چڕدایه، که تواناى وهرگرتنى تووشبوومان کهمه«.

روونیشیکردهوه «ئێستا بۆ تووشبووى توند، واته ئهو کهسانهى که بهچڕى تووشى ڤایرۆسهکه بوون کێشهمان زۆره، بۆیه بهردهوام رێنمایى دهکهین کهخهڵک پێویسته خۆى بپارێزێت».

لهسهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر جهخت لهوه دهکرایهوە مهترسى تووشبوون و گیانلهدهستدان بهڤایرۆسهکه لهسهر ئهو کهسانه زیاتره که بهتهمهنن و نهخۆشیى درێژخایهنیان ههیه، بهڵام لهئێستادا رێژەى تووشبوون لهناو گهنجاندا روو لهبهرزبوونهوهیه.

دکتۆر داهات حهوێزى، بهڕێوهبهرى نهخۆشخانهى جمهورى سلێمانى تایبهت به کۆرۆنا، بڵاویکردۆتهوهو نووسیویهتى»لهسهرهتاى سهرههڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا واماندهزانى کۆرۆنا تهنها کاریگهرى لهسهر کهسانى بهساڵاچوو دهکات، بهڵام ئێستا وا دیارنیه، رۆژانه تووشبووی گهنج گیرۆدهى پهتاکه دهبن و بهداخهوه ههندێکیان گیان لهدهستدهدهن».

بهڕێوهبهرى نهخۆشخانهى جمهورى سلێمانى ئهو هۆکارانهش باسدهکات کهزیاتر گهنجان تووشى کۆرۆنا دهکات و دهڵێت «ههندێک لهو تووشبووه گهنجانه خۆیان نهخۆشیى درێژخایهنیان ههیه وهکو شهکره و زهخت و نهخۆشى دڵ و شێرپهنجهکان، بهمهش نهخۆشییهکهیان لهسهر قورستر دهبێت».

ئهم پزیشکه جهختیش لهوه دهکاتهوه کە سترێس و دڵهڕاوکێ و تۆقین لهکۆرۆنا هۆکارێکى زۆر دیاره لهگهنجان.

وتی «چونکه سترێس هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ زیاددهکات کهبهرگرى لهش دادهبهزێنێ، ترسى لهڕادهبهدهر خوێن خهست دهکاتهوه و رێژهى دى دایمهر (D DIMER) لهخوێندا زیاددهکات، کهمهترسى جهڵتهى سییهکان زیاد دهکات».

دکتۆر داهات، ئاماژه بۆ ئهوهشدهکات «زۆرێک لهو گهنجانه دواى تووشبوونیان بهڤایرۆسى کۆرۆنا خۆیان فهرامۆش دهکهن و درهنگ دێن بۆ نهخۆشخانه، بهمهش ههوکردنهکه زیاتر تهشهنه دهکات و ئیتر سوود لهپلازماو چارهسهره تایبهتهکانى کۆرۆنا نابینن».

داهات حهوێزى ئهوهشى دووپاتکردووەتهوه«پڕبوونى نهخۆشخانه حکومییهکان و نهمانى شوێن لهبهشى چاودێریى ورد هۆکارێکى گرنگه که ناتوانین ژیانى گهنجان رزگار بکهین».

تائێستا زیاتر لە (90) هەزار کهس لهههرێمى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون، (52) ههزار و (282) کهس چاکبوونهتهوه و (31) ههزار و (475) کهس لهژێر چارهسهردان و دوو ههزارو (843) کهس گیانیان لهدهستداوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار