هاوڵاتی وردەکاریی سیستمی پێوەری ئاوی ماڵان بڵاودەکاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى: هه‌ر ماڵێک پێوه‌رى ئاو نه‌به‌ستێت 100 هه‌زار دینار غرامه ده‌کرێت.
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بەپێی سیستمی نوێی پێوەری ئاو لە پارێزگای سلێمانی، له‌به‌رانبه‌ر به‌کارهێنانى پێنج به‌رمیل ئاو 50 دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر ماڵێکیش له‌ماوه‌ى دوو مانگدا نه‌یبه‌ستێت ئه‌وا هه‌موو مانگێکدا سه‌د هه‌زار دینار غەرامە دەکرێت.
ئه‌ژمارکردنى پاره‌که له‌ڕێى پێوه‌ره‌که‌وه دیاریدەکرێت لەبەرامبەر بەکارهێنانی هەر هەزار مەترێک سێجا، دوو هه‌زار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت.
سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى سلێمانى به هاوڵاتی وت «هه‌ر ماڵێک له‌ماوه‌ى دوو مانگدا نه‌یبه‌ستێت ئه‌وا هه‌موو مانگێک 100 هه‌زار دینارى بۆ ده‌چێته‌وه«.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ سێ کۆمپانیادا کردووه بۆ ئه‌نجامدانى پێوه‌رى ئاو، له‌شارى سلێمانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى گرنگ و له ئیداره‌ى راپه‌رین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه کۆمپانیاى ئۆرانۆس و له پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى لوبنانى به‌ناوى خه‌تیب عهلهنى.
کۆمپانیاى گرنگ که ئه‌رکى جێبه‌جێکردنى به سیستمکردنى کۆکردنه‌وه‌ى کرێى ئاوى له‌ئه‌ستۆیه له پارێزگاى سلێمانى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ ئەنجامداوە.
شکار ڕه‌زا، راوێژکار له کۆمپانیاى گرنگ به هاوڵاتی وت «له‌مه‌ودوا به‌شى داهاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى و به‌شى داهاتى ده‌وروبه‌رى سلێمانى لاى کۆمپانیاکه‌یان ده‌بێت و ئه‌وان مانگانه داهاتى ئاو ده‌ده‌نه‌وه به حکومه‌تى هه‌رێم».
پێشتر بەڕێوهبهرایهتییهکانى ئاو به‌پێى رووبه‌رى خانوو پاره‌یان وه‌رده‌گرت و به‌جۆرێک بۆ هه‌ر خانوه‌یه‌کى 100 مه‌ترى 10 هه‌زار و 200 مه‌ترى مانگانه 20 هه‌زار دیناریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام پاش به‌ستنى پێوه‌رى ئاو به‌پێى مه‌تر سێجا پاره وه‌رده‌گیرێت که بۆ هه‌ر هه‌زار مه‌تر سێجایه‌ک که پێنج به‌رمیل ده‌کات 50 دینار وه‌رده‌گیرێت.
له‌ئێستادا له سلێمانى 165 هاوبه‌شى پێوه‌رى ئاو هه‌یه‌و 130 هه‌زاریان پێوه‌ریان بۆ به‌ستراوه.
شکار ره‌زا وتیشى» ده‌بێت له‌سه‌دا 95ى پسوڵه‌ى ئاو راده‌ستى حکومه‌ت بکه‌ین و له‌سه‌دا 75 پاره راده‌ستى حکومه‌ت بکه‌ینه‌وه، بۆ هه‌ر هاوبه‌شێک وه‌ک کۆمپانیا بڕى هه‌زارو 600 دینار له‌داهاتى ئاو بۆ کۆمپانیاکه‌یان ده‌بێت و ئه‌وى تر‌ى بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه، چونکه نزیکه‌ى 200 کارمه‌ندى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاو ئێمه موچه‌یان پێده‌ده‌ین به‌هه‌موو ئیمتیازاته‌کانه‌وه«.
کۆمپانیاى جینۆن (JUNON) که ده‌یان هه‌زار پێوه‌رى ئاوى ماڵانى له‌ده‌ره‌وه هێناوه‌ته کوردستانه‌وه له جۆرى (ئیتاڵى، تورکى، ئه‌ڵمانى) بۆ هه‌ر یه‌که‌یان نرخێکى جیاواز له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
وشیار عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یه‌ندنى کۆمپانیاى جۆنون له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌و سێ جۆره پێوه‌رى ئاوه که به سه‌عاتى ئاو لاى هاوڵاتیان ناسراوه جۆرى ئیتاڵى به 46 هه‌زارو تورکى به 41 و ئه‌ڵمانى به 40 هه‌زار دیناره.
وتیشى «هه‌ر ماڵێک پێوهرهکهى بۆ دابنرێت سێ بۆ چوار هه‌زار دینار حه‌قى بهستنهکهیى و ئه‌و مه‌وادانه‌ى به‌کاریده‌هێنن لێى وه‌رده‌گیرێت که ده‌کاته 50 هه‌زار دینارێک».
نمونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه ئه‌گه‌ر ماڵێک له‌ماوه‌ى مانگێکدا بڕى 12 هه‌زار دینار پاره‌ى ئاوى بۆ بێته‌وه، حکومه‌ت ته‌نها 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت و مانگانه هاوڵاتیان بڕى دوو هه‌زار دینار وه‌رده‌گرنه‌وه تا پاره‌ى پێوه‌رى ئاوه‌که‌یان ته‌واو ده‌بێت که بیست مانگ زیاتر ده‌کات.