" بودجه‌ى 2021 پێش کۆتایى ئه‌م مانگه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند به‌رله کۆتایى هاتنى ئه‌م مانگه، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیداوه که پڕۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ناجى سه‌عیدى له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانییدابۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند یاساى پاره‌دارکردنى کورتھێنانى دارایى (قه‌رزکردن) که له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا، دواى 15 رۆژ له به‌روارى په‌سه‌ندکردنى و بڵاوکردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائعى عێراق، ده‌چێته وارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى راشیگه‌یاند:"مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق، له دوایین کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى رایگه‌یاندبوو به‌رله کۆتایى هاتنى ئه‌م مانگه، پڕۆژه بودجه‌ى گشتیى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت".
کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ ناردنى پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ئه‌نجامداوه‌و چاوه‌ڕێى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات بۆ دانوساندن و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پشکى هه‌رێم تا دۆسیه‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌کان به‌تایبه‌ت ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا یه‌کلابکرێته‌وه‌و بخرێته چوارچێوه‌ى پڕۆژه بودجه‌ى 2021.