کازمی: نابێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن
هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندى هه‌یه که پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات و به‌غدا بودجه‌یه‌کى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره‌ى میدیایى بۆ دروستکردنى ئاسته‌نگى و بێبه‌هاکردنى کاروباره‌کانى حکومه‌ت دروستده‌کرێت و ده‌شڵێت:" نابێت هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن، هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندى هه‌یه که پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات و به‌غدا بودجه‌یه‌کى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات".
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌کرد، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامن و رایگه‌یاند:" نابێت هاوڵاتیان باجى ململانێى سیاسى بده‌ن، بۆیه هه‌رێم ژماره‌یه‌ک پابه‌ندى هه‌یه که پێویست ده‌کات جێبه‌جێى بکات له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بودجه‌یه‌ک بۆ گه‌ره‌نتیکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کات، جه‌ختیش ده‌که‌ینه‌وه له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌رێگه‌ى دانوساندنه‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاند، دۆخى به‌شێک له شاره‌کانى عێراق له‌ڕوى خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌ئاستێکى زۆر خراپدایه و داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن هه‌وڵه‌کانیان به ئاڕاسته‌ى خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان چڕبکه‌نه‌وه نه‌ک هێرشى میدیایى و بێبه‌هاکردنى کاروباره‌کانى حکومه‌ت.
هاوکات، جه‌ختیش ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئابورى و بازرگانى نێوان عێراق و چین دوره له‌راستییه‌وه و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌کرێت.