ته‌ڤده‌م بۆ ئه‌نه‌که‌سه: کێشه‌کان له قامیشلۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت نه‌ک تورکیا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ڤده‌م ناڕه‌زایى نیشانده‌دات له‌چونى وه‌فدێکى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریا (ئه‌نه‌که‌سه) بۆ تورکیا‌و دیدار‌و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته، هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت:"چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه نه‌ک له‌ئه‌نقه‌ره".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ى تشرینى 2020، ئاژانسى فورات بڵاویکرده‌وه که غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ڕایگه‌یاند"چاوپێکه‌وتنى نێوان پارته‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه خاوبونه‌ته‌وه".
ناوبراو هۆکارى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه که "ئه‌نه‌که‌سه چونه‌ته تورکیا‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورکیا کردووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نه‌که‌سه ئه‌وه قبوڵبکات که چاره‌سه‌ر له‌قامیشلۆیه، نه‌ک له‌ئه‌نقه‌ره".
غه‌ریب حه‌سۆ ڕاشیگه‌یاند:"چاوپێکه‌وتنه‌کان بۆ به‌هێزکردنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێوان پارته‌کانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد له‌ڕۆژئاڤا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریا-ئه‌نه‌که‌سه که له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان پێ‌کردبوو، به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌نه‌که‌سه له‌به‌رامبه‌ر سیستمى په‌روه‌رده به‌زمانى کوردی‌و سیستمى هاوسه‌رۆکایه‌تیو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر، ئاسته‌نگیان بۆ دروستبووه".
هاوسه‌رۆکى ته‌ڤده‌م ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که وه‌فدێکى ئه‌نه‌که‌سه هه‌فته‌ى ڕابردوو جارێکى تر له‌ئه‌نقه‌ره بوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسه تورکه‌کان دانیشتنى ئه‌نجامداوه.