ئابوورى تورکیا له داروخان نزیکده‌بێته‌وه
ئه‌ردۆغان هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى ئاشکراده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى تورکى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى، ئابوورى تورکیا له داروخان نزیکده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند:"هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى بۆ ئه‌و سوده‌یه ده‌گه‌رێنێته‌وه که به‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌کان ده‌خرێته سه‌ر پاره‌ى بانکه‌کان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا، له 18-مین پێشانگاى رێکخراوى پیشه‌ساز و خاوه‌نکارانى سه‌ربه‌خۆ وتارێکى پێشکه‌ش کرد و تێیدا رایگه‌یاند، هۆکارى سه‌ره‌کى هه‌ڵئاوسانى ئابورى وڵاته‌که‌ى ئه‌و سوده‌یه به‌پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ئیسلامییه‌کان ده‌خرێته سه‌ر پاره‌ى بانکه‌کان. ئه‌ردۆغان باسى له دوه‌م شه‌پۆلى ڤایرۆسى کۆرۆنا کرد و رایگه‌یاند: "له قۆناغێکدا که شه‌پۆلى دوه‌مى کۆرۆنا ته‌نگى به جیهان هه‌ڵچنیوه، به‌راورد به وڵاتانى دیکه دۆخى ئێمه باشتره".
سه‌رۆکیى تورکیا، باسى له‌وه‌ش کرد:" به‌بێ هه‌ڵپه‌ساردن کاره‌کانى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوازاریش به‌رده‌وام ده‌بن".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕوى ئابورى و دیموکراسییه‌وه تورکیا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن و رایگه‌یاند: "له ئاماده‌کاریداین بۆ پته‌وکردنى سیاسه‌تى ئابورى وڵاته‌که‌مان، به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئازادییه‌کانمان و باشتر کردنى ژیانى هاوڵاتییانمان".
سه‌رۆکیى تورکیا، باسیشى له خراپى سو کرد و رایگه‌یاند: "سو هۆکاره و هه‌ڵاوسانیش ئه‌نجام".
هاوکات، سه‌رۆکى تورکیا له‌باره‌ى ده‌ستپێوه‌گرتن و سنوردارکردنى خه‌رجییه‌کانیش ئه‌وه‌ى دوپات کرده‌وه که له یه‌که‌م هه‌نگاودا پێویسته ئه‌و پارانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن بهێندرێنه‌وه ناو تورکیا.