هاوپه‌یمانێکى نزیک له‌ ئه‌ردۆغان داواى ئازادکردنى ده‌میرتاش ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

جێگرى پێشوى سه‌رۆکوه‌زیرانى تورکیا که‌ به‌ هاوپه‌یمانێکى نزیکى ئه‌ردۆغان داده‌نرێت داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ده‌کات.

بوڵنت ئارنج جێگرى پێشووى سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیاکانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند:" دژى درێژکردنه‌وه‌ى زیندانیکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لانم و نابێت ده‌ستگیرکردنه‌که‌ى بکرێته‌ سزادان".

ئه‌م وتانه‌ى بوڵنت ئارنج، ئه‌ندامى بۆردى باڵاى راوێژکارى ئه‌ردۆغان پاش هه‌فته‌یه‌ک دێت له‌ وته‌کانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌، که‌ تێیدا به‌ڵێنى به‌ په‌رله‌ماندا چاکسازیى دادوه‌ریى بکاته‌ ئه‌وله‌یه‌تى کاره‌کانیى بۆ ساڵى داهاتوو.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تى هاندانى خۆپیشاندان دژى هێرشى تورکیا بۆسه‌ر کۆبانى ده‌ستگیرکراوه‌، پێشتر دادگا پێشتر فه‌رمانى ئازادکردنى بۆ ده‌رکردووه‌، به‌ڵام ئازادنه‌کراوه‌.

هه‌روه‌ها چه‌ند جارێک یه‌کێتى ئه‌وورپا داواى ئازادکردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى له‌ به‌رپرسانى تورکیا کردووه‌، به‌ڵام تورکیا تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌رێنى نه‌داوه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌وروپا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار