له رۆژئاڤا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێکار له باکوور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى له رۆژئاڤاى کوردستان و ته‌واوى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى له ناوچه‌کانى (حه‌سه‌که، قامشلۆ، ته‌بقه و ره‌ققه) بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ راگه‌یه‌ندرا و بڕیاره‌که له رۆژى پێنجشه‌ممه 26ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردن و تا 5ى مانگى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌که‌دا ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى خوێندن و باخچه‌ى ساوایان له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر داده‌خرێن و جووڵه‌ى پاس و ئۆتۆمبیله‌کانیش بۆ ناوچه‌کانى ئیداره‌ى خۆسه‌ر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راده‌گیرێت، ته‌نیا ئاڵوگۆڕى بازرگانى ده‌مێنێت.
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فه‌رمییه‌کان له‌و ناوچانه داده‌خرێن، ته‌نیا ژماره‌یه‌کى دیاریکراوى فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌بن " له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا ته‌واوى بینایه‌ى فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌کانى خوێندن پاکڕشێن "تعقیم" ده‌کرێن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر باسى ئه‌وه‌شیان کردووه که ئه‌رکى دامه‌زراوه میدیاییه‌کانه رێنمایى و هۆشیارى له‌ناو هاووڵاتیان بڵاوبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان و دوورى کۆمه‌ڵایه‌تى بن، تا ئه‌و کاته‌ى له په‌تاى کۆرۆنا رزگار ده‌بن.
بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نه‌خۆشخانه و نانه‌واخانه‌کان ناگرێته‌وه، هه‌رچى ده‌رمانخانه‌کانیشه کاره‌کانیان به‌پێى خشته‌یه‌ک رێکده‌خرێن، که له‌لایه‌ن ده‌سته و لیژنه ته‌ندروستییه‌کان و یه‌کێتى ده‌رمانسازانه‌وه به‌شێوه‌ى نۆره بۆیان دیارى ده‌کرێت.
به‌رێوه‌به‌رێتى خۆسه‌ر جه‌ختله‌وه‌ده‌که‌نه‌وه که ئاسانکارى بۆ جووتیاران و دابه‌شکردنى مادده قڕکه‌ره‌کان بۆ کێڵگه‌کانیان ده‌کرێت و پێویسته هێزه ئه‌منییه‌کانیش رێکاره‌کانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ وه‌ک چۆن له بڕیاره‌که‌دا هاتووه، جێبه‌جێ بکه‌ن.