یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌ى ده‌زگایه‌کى مه‌لابه‌ختیار له‌سه‌ر سڕکردنه‌که‌ى
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى ڕوانگه و ڕه‌خنه‌ى نزیک مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌باره‌ى سڕکردنى مه‌لا به‌ختیار په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه.
له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیدا مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى به‌هۆى ده‌رکردنى کتێبى(له جیاتى بیره‌وه‌رى) بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تییه‌وه یڕکراوه‌و هه‌ریه‌که له قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئینزار(ئاگادار کردنه‌وه)یان پێدراوه به‌هۆى به‌شدارى کردنیان له کۆبونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که تایبه‌ت به پرسى کورتهێنانى دارایى(یاساى قه‌رز)
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى ڕوانگه و ڕه‌خنه:
ڕێکه‌وتێکى جوانه
٢١/١١/١٩٧٦ شیهاب و هاوڕێکانى شه‌هید ده‌کرێن
مه‌لا به‌ختیار و هاوڕێکانى به ده‌ستى خۆیان ده‌ینێژن
به ده‌ستى خۆیشیان تۆڵه‌یان ده‌که‌نه‌وه و ته‌قه له محافزى سلێمانى ده‌که‌ن
له ٢١/١١/٢٠٢٠ یش سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بڕیارى سڕکردن بۆ مه‌لا به‌ختیار ده‌رده‌که‌ن
ئه‌مه خه‌ڵاتى حزبایه‌تى یه
خه‌ڵاتى جیاوازى یه
خه‌لاتى بازرگانى نه‌کردنه