ئه‌مریکا له‌ رۆژئاڤا بۆ هه‌سه‌ده‌: پشتیوانتانین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکراى ده‌کات که‌ ‌وه‌فدێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا چووه‌ته‌ ڕۆژئاڤاى کوردستان‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کۆبۆته‌وه‌و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ى ئاشکراده‌کات.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکرایکردوه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ له‌بنکه‌ى سه‌ربازیى کێڵگه‌ى نه‌وتیى عومه‌ر له‌گونده‌وارى دێره‌زورى ڕۆژهه‌ڵات، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌داعش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌)‌و فه‌رمانده‌کانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازییو مه‌ده‌نى دێره‌زور کۆبونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى دوا پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرو چۆنێتى پشتیوانیکردنى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابورى ناوچه‌که‌ کراوه‌.

هاوکات، ئه‌وه‌ دووپاتکراوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مریکیو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى جه‌ختیانکردۆته‌وه‌ که‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌پشتیوانیکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له‌ڕوى سه‌ربازییو لۆجستیی و به‌ پاڵپشتى ئه‌نجومه‌نى مه‌ده‌نیى دێره‌زور.

دوپاتکردنه‌وه‌ى پاڵپشتى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به‌داعش بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات دواى ئه‌و هه‌واڵانه‌ دێت که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌میدیاکانى نزیک له‌ڕژێمى سوریا بڵاوکرایه‌وه‌، گوایه‌ ئه‌مریکا وه‌ک به‌شێک له‌هه‌وڵه‌کانى بۆ پاشه‌کشه‌کردن له‌ناوچه‌که‌، کاروانێکى سه‌ربازیى که‌ له‌ ٥٠ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى پێکهاتوه‌ له‌ڕۆژئاواى کوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمى کوردستان کێشاوه‌ته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار