نه‌وتى خاو گه‌یشته‌ 47 دۆلارو 80 سه‌نت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رزبووه‌ته‌وه‌و و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت نزیکه‌ى 48 دۆلاره‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى تشرینى دووه‌مى 2020، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به‌ 47 دۆلارو 80 سه‌نت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کراوه‌.

هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکی، به‌ 44 دۆلارو 86 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.

دۆزینه‌وه‌ى چه‌ند جۆرێک ڤاکسیۆنى دژه‌ کۆرۆنا و به‌کارهێنانى له‌ چه‌ند وڵاتێکدا بوژانه‌وه‌ى بۆ بازارى نه‌وت دروست کردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار