رێباز حه‌ملان: ره‌وشى دارایى هه‌رێم به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایی و ئه‌نجومه‌نى راژه رایگه‌یاند:" ره‌وشى دارایى هه‌رێمى کوردستان، به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و داهاتى ناوخۆیى بوژاوه‌ته‌وه".
ئه‌مشه‌و رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى دارایی و ئه‌نجومه‌نى راژه له میانى به‌شداریکردنى له "ژوورى هه‌واڵى کوردستان24"دا، رایگه‌یاند:"به‌گشتیى ره‌وشى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان، عێراق و جیهان به هۆى قه‌یرانى کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه ناجێگیره".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ده‌توانین بڵێین به‌راورد به چه‌ند مانگى رابردوو، که به هۆى که‌ره‌نتینه و راوه‌ستانى جموجووڵى بازرگانییه‌وه، داهات زۆر که‌میکردبوو، ئێستا ره‌وشه‌که باشتره و سه‌رچاوه‌کانى داهاتى ناوخۆیى بووژاونه‌ته‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه، ته‌نانه‌ت رێککه‌وتنى عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپیک زیانى له داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان داوه، بۆ نموونه، کاتێک عێراق پابه‌ند بووه به که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، ئه‌و پابه‌ندبوونه هه‌رێمى کوردستانیشى گرتووه‌ته‌وه.
رێباز حه‌ملان باسى له‌وه‌شکرد هه‌رێمى کوردستان پێویستى به بڕى 755 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى مووچه، "نه له رێگه‌ى داهاتى ناوخۆیى و نه داهاتى نه‌وت به‌یه‌که‌وه ناتوانرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌رده‌ست بخرێت، چونکه به هه‌ردووکیان نیوه‌ى ئه‌و داهاته‌یه".
رێباز حه‌ملان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، سبه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، کۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پێدانى متمانه به وه‌فدى دانووستانکارى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه و ئاماده‌ن روو له به‌غدا بکه‌ن بۆ کۆبوونه‌وه.
ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که وه‌فدى هه‌رێم له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ده‌یه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات، ئه‌وانیش، چاره‌سه‌رى کێشه‌ى مووچه‌ى ئه‌مساڵ و داڕشتنى بودجه‌ى (2021).