کۆمسیۆنى هه‌رێم: تۆمارى ده‌نگده‌ران هه‌فته‌ى داهاتوو بڵاوده‌که‌ینه‌وه
"په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ر تێبینییه‌کیان له‌سه‌رى هه‌بێت چاره‌سه‌رى ده‌که‌ین"
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى، ئاشکراى کرد که هه‌فته‌ى ئاینده تۆمارى ده‌نگده‌ران بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌ر تێبینییه‌کیان له‌سه‌رى هه‌بێت چاره‌سه‌رى ده‌که‌ن.
شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ماوه‌ى شه‌ش مانگه تۆمارى ده‌نگده‌ران ئیشى له‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ ده‌رهێنانى ناوى مردووان و ناوى دووباره‌و چاککردنى ناوى لێکچوو، دیارى کردنى ناوى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌که‌ونه سنورى ماده‌ى 140 که مافیان نییه به‌پێى یاسا بۆ په‌رله‌مانى کوردستان ده‌نگبده‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشى" له‌هه‌فته‌ی داهاتوو تۆماره‌که ته‌واو ده‌بێت و بڵاویده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌زگاکانى راگه‌یاندن، په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کانیش هه‌ر ره‌خنه‌و تێبینییه‌کیان هه‌بێت با پێمان بڵێن تا چاره‌سه‌رى بکه‌ین".
شۆشڕش حه‌سه‌ن، باسى له‌وه‌شکرد، که تۆمارى ده‌نگده‌رانیان بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌که‌ن که پێشتر له تۆماره‌که‌دا چه‌ند ناوى مردوو یا دووباره‌و ناوى لێکچوو له‌تۆماره‌که‌دا هه‌بووه.
تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى کوردستان لاى لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى جێى ره‌خنه‌و تێبینى بووه به‌وه‌ى که تۆمارێکى ناخاوێنه‌و پڕه له‌ناوى مردوو دووباره و پێیانوابووه لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیان له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌کاریده‌هێنن.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نزیکه‌ى سێ ملیۆن و 342 هه‌زار که‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بووه له‌پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆکدا.
شۆرش حه‌سه‌ن، پێیوابوو له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران "تۆمارێکى هه‌ستیاره"، خۆیان له‌هه‌رێمى کوردستان(ته‌بع)ى ده‌که‌ن و نایبه‌نه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پاش بڵاوبونه‌وه‌ى تۆماره‌که، ماوه‌ى چه‌ند دانراوه بۆ سه‌رنج و تێبینى په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى هه‌رێمى کوردستان وتى"ماوه‌ى مانگێک دانراوه بۆ نوێکردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران، له‌و مانگه‌دا چ تێبینییه‌ک هه‌بێت هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین".
هاوکات، شۆرش حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که رۆژى شه‌ممه 7/7/2018 لیستى کاندیدانى قه‌واره‌و هاوپه‌یمانێتییه‌کان تا 25/7 وه‌رده‌گرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان.
بڕیاره 30ى ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجام بدرێت، دوێنێش نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتى خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت، وتى" سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".