وته‌بێژى ‌حکومه‌تى عێراق: چاره‌سه‌رکردنى پرسى موچه‌ گفتوگۆى کازمى و لایه‌نه‌کانه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، ده‌بێت پرسى مووچه‌ له‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان دووربخرێته‌وه‌ و لایه‌نى مرۆیى له‌به‌رچاوبگیرێت و ده‌شڵێت مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى پرسى موچه‌.

حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له‌ کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له‌ باره‌ى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى (2021) دواخستووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ى مووچه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێک و داوایکردووه‌ پرسى مووچه‌ له‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان دووربخرێته‌وه‌.

هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ مسته‌فا کازمى داواى کردووه‌ که‌ پرسى مووچه‌ له‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان دووربخرێته‌وه‌ و لایه‌نى مرۆیى له‌به‌رچاوبگیرێت و "نابێت کێشه‌ى لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان کاریگه‌رى له‌ سه‌ر بژێوى رۆژانه‌ى خه‌ڵک بکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار