حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌ڵامى وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

له‌دوو رۆژى رابردوودا وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌باره‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى که‌ له‌چه‌ند وڵاتێکن‌و ناوى هه‌رێمى کوردستانیش هاتووه‌، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" هیچ ئیسرائیلیه‌ک له‌هه‌رێم بونى نیه‌و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌هه‌رێمى کوردستاندا نییه‌".

به‌پێى ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌م ڕۆژانه‌دا ئۆفیر گێنلدمان وته‌بێژى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل بۆ کاروبارى میدیاى عه‌ره‌بى له‌تویتێکدا باسى له‌وه‌کردبوو، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشبکاته‌سه‌ر هاوڵاتیانى ئیسرائیلى له‌چه‌ند وڵاتێکى وه‌ک (جۆرجیا، ئازه‌ربایجان، تورکیا، ئیمارات، به‌حره‌ین‌و هه‌رێمى کوردستان).

جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"بۆ ئاگادارى هه‌مولایه‌ک‌و وه‌ک چه‌ندینجارى تریش ڕامانگه‌یاندوه‌، ئیسرائیل هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کى له‌هه‌رێمى کوردستان نییه‌و هیچ هاوڵاتییه‌کى ئیسرائیلیش له‌هه‌رێمى کوردستان بونى نییه‌، ئه‌و لێدوانه‌ به‌هه‌ر مه‌رامێک درابێت، ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌و له‌ڕاستییه‌وه‌ دوره‌".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار