مه‌زڵوم کۆبانى: چوار هه‌زار گه‌ریلاى په‌که‌که له رۆژئاڤا شه‌هید بوون
"هه‌ر جه‌نگێک له‌داهاتوودا رووبه‌روومان ببێته‌وه داواى یارمه‌تى له په‌که‌که ده‌که‌ین"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌که پێویستبکات، داواى هاوکارى له پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ن و ده‌شڵێت:" چوار هه‌زار گه‌ریلاى په‌که‌که له رۆژئاڤا شه‌هید بوون".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له رۆژئاڤاى کوردستان رایگه‌یاند:" گه‌ریلاکانى په‌که‌که بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ هه‌تا کۆتا هه‌ناسه له‌گه‌ڵماندابوون و شانبه‌شانى ئێمه دژ به تیرۆر جه‌نگاون و چوار هه‌زار که‌سیان لێ شه‌هید بووه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:"هه‌رکاتێک پێویست بێت داواى یارمه‌تى له په‌که‌که ده‌که‌م، ئه‌وه شتێکى ئاساییه و ئه‌گه‌ر جه‌نگ له داهاتودا روبدات و له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه هێرش بکرێته سه‌رمان، داواى پشتیوانیان لێده‌که‌م".