سه‌باحه‌ت تونجه‌ل له‌ زینداندا مانده‌گرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌باحه‌ت تونجه‌ل له‌ زینداندا بڕیاریداوه‌ له‌دژى گۆشه‌گیرکردنى عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌) مانبگرتو داواشیکردووه‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ زیندانى ئیمراڵی.

به‌پێى هه‌واڵێکى رۆژنیوز ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ که‌ سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆکى گشتیى پێشووى پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کان- ده‌به‌په‌،چوار ساڵه‌ له‌ زیندانى (پیتى ئێفى) ژماره‌ یه‌کى کاندریاى پارێزگاى کۆجالى زیندانیکراوه‌، بڕیاریدا ده‌ست به‌ چالاکیى مانگرتن بکات، تونجه‌ل له‌ ده‌سته‌ى سێیه‌مى مانگرتواندا ده‌ست به‌ چالاکییه‌که‌ى ده‌کات.

 له‌ هه‌مان زیندان، چاغڵار ده‌میره‌ڵ په‌رله‌مانتارى پێشووى هه‌ده‌په‌ى ئامه‌د له‌ ڕێگه‌ى بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندبوو، ده‌ست به‌ چالاکیى مانگرتن ده‌کات.

پێشتر له‌و زیندانه‌دا ده‌میره‌ڵ و ژنێکى تر ده‌ستیان به‌ چالاکیى مانگرتن کردبوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هه‌ڵیانکوتابووه‌ سه‌ر هۆڵى زیندانیانى سیاسیى کورد، که‌ فیگه‌ن یوکسه‌ک داغ هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌، گوڵتان کشاناک هاوسه‌رۆکى پێشووى شاره‌وانیى گه‌وره‌ شارى ئامه‌د، گوڵسه‌ر یڵدرم، ئایسه‌ڵ توغڵوک، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل هاوسه‌رۆکى پێشووى ده‌به‌په‌، نورحه‌یات ئاڵتون هاوسه‌رۆکى شاره‌وانیى پێشووى دێرسیم و ئه‌دیبه‌ شاهینى تیادا بوو و ده‌ستیان به‌سه‌ر کتێب و قه‌ڵه‌مه‌کانیان و بابه‌ته‌ نووسراوه‌کانیان و که‌لوپه‌له‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ نووسینه‌وه‌ گرتبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار