نرخى نه‌وت له‌پرۆژه‌ بودجه‌ى 2021 دیارى کرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت له‌بودجه‌ى ساڵى داهاتوو به‌ 42 دۆلار دیاریکرا.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 6ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ زیاتر له‌ 49 دۆلار، عێراق نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌پڕۆژه‌ بودجه‌ى 2021 به‌ 42 دۆلار دیاریکردووه‌.
به‌وته‌ى وه‌زیرى نه‌وت، عێراق ده‌یه‌وێت به‌ده‌ر له‌ که‌رتى نه‌وت په‌ره‌ به‌ که‌رتى غاز بدات و وه‌به‌رهێنانى تیادا بکات.

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 کۆده‌بێته‌وه‌، دواتر پڕۆژه‌که‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار