وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا:چاودێرى رێکه‌وتنى شه‌نگال ده‌که‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا رایگه‌یاند:"له‌ نزیکه‌وه‌ به‌ وردى چاودێریى پێشهاته‌کان و رێکه‌وتنى شه‌نگال ده‌که‌ین".

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 6ى کانوونى یه‌که‌مى 2020، موقه‌ده‌م نادیده‌ شه‌بنه‌م ئاکتۆپ، وته‌بێژى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى به‌رگریى تورکیا له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "پشتیوانى له‌ رێککه‌وتننامه‌ى واژۆکراوى رۆژى 9ى تشرینى یه‌که‌مى 2020ى نێوان حکومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى باکوورى عێراق له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى و ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌ى شنگالى عێراقى ده‌که‌ین".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌و وتى:"له‌ نزیکه‌وه‌ به‌ وردى چاودێرى دوایین پێشهاته‌کان و لێکه‌وته‌کانى رێکه‌وتنه‌که‌ ده‌که‌ین".

رۆژى 9ى تشرینى دووه‌مى 2020، حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم له‌باره‌ى دۆخى شه‌نگاله‌وه‌ رێکه‌وتن و مسته‌فا کازمیش هێزێکى هه‌زار که‌سى ره‌وانه‌ى شه‌نگال کردو هێزه‌کان له‌ناو شه‌نگال دوورکه‌وتنه‌وه‌و پۆلیسى عێراقى شوێنه‌کانیان گرتنه‌وه‌.
 

 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار