فه‌رمانده‌یه‌کى هه‌سه‌ده‌: شه‌ڕ له‌ عه‌ین عیسا به‌رانبه‌ر میلیشیاکانى تورکیا به‌رده‌وامه‌

"رووسیا داوا له‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌کات عه‌ین عیسا راده‌ستى حکومه‌تى سوریا بکرێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانى هه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ى عه‌ین عیسا، ڕایگه‌یاند، له‌ هێرشه‌کانى سوپاى تورکیاو میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى بازگه‌یه‌ک کراوه‌ته‌ ئامانج و سه‌ربازێکى ڕژێمى سوریا بریندار بووه‌ و ده‌شڵێت:" هێزه‌کانمان هه‌موو هێرشه‌کانى داگیرکه‌رانیان تێکشکاندووه‌و و به‌رخۆدان به‌رده‌وامه‌". 

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌زیز غه‌ریبسان له‌ ناوچه‌ى عه‌ین عیساوه‌ ده‌رباره‌ى هێرشه‌کان بۆ ئاژانسى هاوار نیوز نزیک له‌ په‌په‌گه‌ رایگه‌یاند:"سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى له‌ کاتژمێره‌کانى به‌ره‌به‌یانییه‌وه‌ به‌ چه‌کى قورس، فڕۆکه‌ى جه‌نگى و فڕۆکه‌ى بێ فرۆکه‌وان هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر گونده‌کانى سه‌یدا، میله‌ک، ڕێگاى ئێم فۆر و ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى عه‌ین عیسا".

ناوبراو راشیگه‌یاند:" له‌ به‌رمبه‌ردا شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ له‌ چوارچێوه‌ى پاراستنى ڕه‌وادا وه‌ڵامى هێرشى داگیرکه‌رانیان داوه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانه‌یه‌ى هه‌سه‌ده‌ باسى له‌وه‌شکرد که‌ له‌ کاتژمێره‌کانى به‌ره‌به‌یانییه‌وه‌ هێرشى تورکیاو میلیشیاکانى کراوه‌ته‌ سه‌ر گوندى (سه‌حابه‌) که‌ پێنج کیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ى عه‌ین عیساوه‌ دووره‌، وتیشى:" ئێمه‌ وه‌ڵامى هێرشه‌کانمان دایه‌وه‌ و شکستمان به‌ هه‌وڵه‌کانى داگیرکارییان هێنا، دواى ئه‌وه‌ى هێرشه‌که‌ تێکشکێندرا هێزه‌کانى داگیرکه‌ر جارێکى دیکه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر ڕێگاى ئێم4 له‌ ده‌وروبه‌رى عه‌ین عیسا و گوندى سه‌یدا، دواتر هێرشیان کرده‌ سه‌ر چه‌ند گوندێکى دیکه‌ و مه‌ترسیان له‌سه‌ر هاوڵاتیان ئه‌و ناوچانه‌ دروستکرد.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ خاڵێکى پشکنینى هاوبه‌ش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى کۆگاکانى عه‌ین عیسا کراوه‌ته‌ ئامانج و سه‌ربازێکى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا برینداربووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا" نه‌  هێزه‌کانى ڕوسیا و نه‌ هێزه‌کانى حکومه‌تى دیمه‌شق وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ته‌وه‌".

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، ئه‌مینه‌ عومه‌ر هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکراتى (مه‌سه‌ده‌) له‌باره‌ى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆسه‌ر عه‌ین عیسا، ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه‌ که‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به‌ هێرشه‌کانی هه‌رێمێکى نوێ له‌ باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا داگیر بکات، ده‌شڵێت:"ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت ئاسایشى هه‌رێمه‌که‌ تێک بدات و ڕێگاى ستراتیژیى ئێم4 و باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا له‌یه‌ک داببڕێت".

هاوکات ئه‌مینه‌ عومه‌ر باسى ئه‌وه‌شى کردووه‌ که‌ ڕوسیا له‌ هێرشه‌کانى عه‌ین عیسا به‌رپرسیاره‌ و وتی: "به‌رپرسیارى پاراستنى عه‌ین عیسا له‌ هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، له‌ ئه‌ستوى ڕوسیادایه‌، فشاریش له‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌ دروست ده‌کات که‌ عه‌ین عیسا ڕاده‌ستى حکومه‌تى سوریا بکه‌ین".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار