به‌هۆى ته‌قینى بتڵێکى ئۆکسجین هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له به‌شى چاودێرى چڕ له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى (غازى عه‌نتاب)ى باکورى کوردستان بتڵێکى ئۆکسجین ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند که‌سێکى دیکه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ى زانکۆى سانکۆ له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکراى کرد، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌شى چاودێرى چڕى تایبه‌ت به توشبوانى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى زانکۆى (SANKO) غازى عه‌نتاب بتڵێکى ئۆکسجین ته‌قیوه‌ته‌وه و رووداوه‌که به‌هۆى له‌کارکه‌وتنى سیستمى گه‌یاندنى ئۆسجینه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رگرى شارستانى و تیمى نه‌خۆشخانه‌که توانیویانه له که‌مترین ماوه‌دا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵبکه‌ن، به‌ڵام هه‌شت که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه که ته‌مه‌نیان له نێوان 56 و 85 ساڵیدایه.