هه‌په‌گه‌: له‌مساڵدا 946 سه‌ربازى تورکیا کوژراون

"له‌ 2017 تا ئێستا 173 که‌س هه‌رێم به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند :" له‌ کۆى چالاکییه‌کانیاندا له‌ ئه‌مساڵدا 946 سه‌ربازى سوپاى تورکیامان کوشتووه‌ له‌به‌رانبه‌ردا 227 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ئامارى چالاکییه‌ سه‌ربازییه‌کان خۆیان و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانى و وشکانییه‌کانى سوپاى تورکیاى له‌ باکور و باشوورى کوردستان بڵاوکرده‌وه‌ به‌پێى ئاماره‌که‌، له‌م ساڵدا 946 سه‌ربازى سوپاى تورکیایان کوشتووه‌ و 227 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌په‌گه‌ راشیگه‌یاند:" سوپاى تورکیا هه‌زارو 275 ئۆپراسیۆنى ئاسمانى و 120 هێرشى زه‌مینى ئه‌نجامداوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌ریلا 393 چالاکیى سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه‌".

هاوکات، ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ به‌هۆى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر باشورى کوردستان، دوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى سوپاى عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ کۆى ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیه‌ سڤیلانه‌ى که‌ به‌هۆى هێرش و بۆردومانه‌کانى تورکیاوه‌ شه‌هیدبوون له‌ساڵى 2017 تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ 173 که‌ له‌ هه‌رێمى کوردستاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار