هێزێکى ئه‌منى زۆر له‌به‌رده‌م بانکى ناوه‌ندى عێراق جێگیرکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌هێزێکی ئه‌منی زۆر له‌به‌رده‌م بینای بانکی ناوه‌ندی عێراق و ژماره‌یه‌ک فه‌رمانگه‌ی تری حکومی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڵاوکرایه‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانی پاراستنی یاسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێکی کورتدا وتی: "هێزه‌کانمان له‌ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی کاره‌با و سه‌ندیکای ئه‌ندازیاران و بینای بانکی ناوه‌ندی عێراق بڵاوکرایه‌وه‌".

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانی پاراستنی یاسا هۆکاری بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌ی به‌غدا ئاشکرا نه‌کردووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار