حکومه‌تى عێراق به‌هاى سه‌د دۆلارى به‌ 145 هه‌زار دینار جێگیرکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

حکومه‌تى عێراق له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیارى داوه‌ به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر 145 هه‌زار دینار جێگیر بکات.

دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌ بودجه‌ى 2021 تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت، ته‌نها به‌ها دۆلارى به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عێراقى جێگیر کرد که‌ هه‌ر 100 دۆلارێک 145 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌ڵام ده‌نگدانى له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ بۆ سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌ دواخستووه‌.

له‌ئێستادا له‌ بازارى مامه‌ڵه‌ى دراوه‌کان، سه‌د ۆلار به‌ 139 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هاى دۆلار بۆ سه‌رو 145 هه‌زار دینار به‌رزببێته‌وه‌و بگاته‌ 150 هه‌زار دینار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار