وه‌زیرى دارایى عێراق رونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى نرخى دۆلار بڵاوکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌که‌ن له‌سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌وه، به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى نزیک ببێته‌وه له 150 هه‌زار دینار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، به‌رزبونه‌وه‌ه‌ى به‌هاى هه‌ر دۆلارێک بۆ هه‌زار و 450 دینار ده‌رده‌کات، چونکه "ئه‌و نرخه ده‌بێت له ڕێگه‌ى فرۆشتنه‌وه له داراییه‌وه بۆ بانکى بێت، ئه‌و په‌راوێزه‌شى بۆ بڕیاره‌که‌ى بانکى ناوه‌ندى زیاد ده‌کرێت، زۆر نابێت، ره‌نگه دۆلارێک بگاته هه‌زار و 490 دینار، که ئه‌مه‌ش نزیکترین نرخه له نرخى بازاڕه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌رله‌مان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى کوتله‌کان ئاگادارى ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ن که حکومه‌ت پێیدا ده‌ڕوات بۆ زیادکردنى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌وه، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى بۆ 145 هه‌زار دینار به‌رزده‌کاته‌وه.