وه‌زیرى دارایى عێراق: نه‌وتى هه‌رێم به 6-7 دۆلار که‌متر له‌نه‌وتى عێراق ده‌فرۆشرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که نه‌وتى هه‌رێم به 6-7 دۆلار که‌متر ده‌فرۆشرێت له نه‌وتى عێراق و ده‌شڵێت:" له‌گه‌ڵ هه‌رێم گه‌یشتووین به رێککه‌وتن و ماوه‌ته‌وه په‌رله‌مان په‌سه‌ندى بکات".
له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 نرخى به‌رمیلێک نه‌وت به 42 دۆلار خه‌مڵێنراوه و رۆژانه 3 ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌کرێت، که 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه.
عه‌لى عه‌للاوى، وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ کوردستان گه‌یشتووینه‌ته رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانى کوردیان خستووه‌ته نێو پرۆژه‌یاساکه و پرۆژه‌که‌ش ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کراوه، ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه که په‌رله‌مانى عێراق پرۆژه‌یاساکه په‌سه‌ند بکات".
ناوبراو راشیگه‌یاند:"نه‌وتى هه‌رێم به 6 -7 دۆلار که‌متر ده‌فرۆشرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بکات و په‌رله‌مان ره‌زامه‌ند بێت پشکى هه‌رێم ده‌نێرین".
عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق، باسى له‌وه‌شکرد ماوه‌یه‌کى زۆره به‌ده‌ست به‌رزى نرخى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار بۆ زیادکردنى به‌رهه‌مى ناوخۆ و هه‌نارده‌کردنه و ساڵانێکى زۆره به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ست به‌رزى نرخى دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار ده‌ناڵێنین نه‌مانتوانیوه به‌رهه‌مى ناوخۆ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکه‌ین".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که بڕیاره‌که دواى دیراسه‌یه‌کى ورد و لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه دراوه و پێیانوانیه بڕیاره‌که کاریگه‌رى له‌سه‌ر چینى هه‌ژار دروستبکات.
وه‌زیرى دارایى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه له بودجه‌ى 2021 دا دامه‌زراندن له داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت راده‌گرن:" ئه‌و بودجه‌یه سه‌ره‌تاى چاکسازییه، له ئاینده‌شدا هه‌نگاوى دیکه ده‌نێین بۆ جێبه‌جێکردنى پاره‌ى سپى تایبه‌ت به چاکسازی".