بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى 100 دۆلارى به 145 هه‌زار دینار جێگیرکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌نوسراوێکى فه‌رمى بانکى ناوه‌ندیى عێراق نرخى نوێى دۆلارى ئه‌مریکى ئاراسته‌ى بانه‌کان کردوه که بۆ هه‌ر دۆلارێک هه‌زارو 450 دینار ده‌بێت.
به‌پێى نوسراوه‌که وه‌زاره‌تى دارایى یه‌ک دۆلار به 1450 دینار ده‌فرۆشێت به‌بانکه ئه‌هلییه‌کان، بانکه ئه‌هلییه‌کانیش یه‌ک دۆلار به 1460 دینار ده‌فرۆشن به بازاڕه‌کانى دراوى بیانی.
له‌نوسراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌بانکه ئه‌هلى و بازاڕه‌کانى دراوه‌کانه‌وه یه‌ک دۆلار به 1470 دینار ده‌فرۆشرێت به کڕیارى ئاسایی.
دوێنێ شه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراقى به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى راگه‌یاند، پسپۆڕانى ئابورى پێیانوایه ئه‌و هه‌نگاوه کاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر بژێوى هاوڵاتیان و موچه‌خۆران ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى موچه به‌دینارى عێراقى وه‌رده‌گرن.