هه‌رێم له‌فرۆشتنى نه‌وت مانگانه‌ 748 ملیار دینارى ده‌ست ده‌که‌وێت

له‌حاڵه‌تى ته‌سلیمکردنى داهاتى نه‌وتدا هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى هه‌رێم به‌ 42 دۆلار هه‌ژمار ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

پڕۆژه بودجهى عێراق ئهمڕۆ دهگاته پهرلهمان و شهڕى شایسته داراییهکان رووبهڕووى پهرلهمانتاران کرایهوه سهرهڕاى ئهوهى ماوهى دوو ههفته قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهبهغدا مایهوه، بهڵام بهبێ هیچ رێککهوتنێکى نوسراو گهڕاوهتهوه.

پاش دابهزاندنى بههاى دینارى عێراقى لهلایهن بانکى ناوهندى عێراقهوه که بۆ ههر (100) دۆلارێک (145) ههزار دینار دهبێت، داهاتى حکومهتى ههرێم لهفرۆشتنى نهوتهکهى زیاددهکات.

حکومهتى ههرێم رۆژانه (430) ههزار بهرمیل نهوت ههناردهى دهرهوه دهکات لهڕێگهى بۆرییهوه مانگانه (12) ملیۆن و (800) ههزار بهرمیل دهکات و داهاتهکهى دهگاته (516) ملیۆن دۆلار ئهگهر ههر بهرمیلێک به (40) دۆلار بفرۆشێت و بهدینار دهگاته (748) ملیار دینار.

پڕۆژهیاساى بودجهى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجهى ههیه، دواى لێدهرکردنى بودجهى حاکیمهو سیادى پشکى ههرێم لهسهدا (12.67) دهبێت، که بڕهکهى بۆ ماوهى ساڵێک (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار دهبێت.

بهپێى پڕۆژه بودجهکه، حکومهتى ههرێمى کوردستان پابهند دهبێت به رادهستکردنى تێکڕا (250) ههزار بهرمیل نهوتى خاوى رۆژانه لهنهوتى خاوى بهرههمهاتووى کێڵگهکانى و فرۆشتنى لهڕێگهى کۆمپانیاى بهبازاڕکردنى نهوت (سۆمۆ)، زائیدهن داهاته نانهوتییهکان.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بهوهفدى حکومهتى ههرێمیان راگهیاندووه ئهگهر ئامادهنین نهوتى خاو رادهستى بهغدا بکهن و تهنها داهاتى نهوت رادهست دهکهن، ئهوا ههر بهرمیلێک به (42) دۆلار لهسهرتان ههژمار دهکرێت.

حکومهتى ههرێم لهو حاڵهتهدا رۆژانه داهاتى (250) ههزار بهرمیل کهمانگانه دهکاته حهوت ملیۆن و (500) ههزار بهرمیل زهڕبى (42) دۆلار بۆ ههربهرمیلێک دهکاته (315) ملیۆن دۆلارى مانگانهو بهدینار دهکاته (456) ملیارو (750) ملیۆن دینار لهپشکى ههرێمى کوردستان دهبڕدرێت.

سهرچاوهیهکى ئاگادار لهگفتوگۆکانى حکومهتى ههرێم و عێراق کهنهویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد وهفدى حکومهتى ههرێم لهبهغدا باسى پابهندیى ههرێمیان کردووه بهیاساى کورتهێنانى دارایى( یاساى قهرز).

ههروهها وتیشى:» کێشهیهکى گهوره ههیه لهمیکانیزمى خهرجکردنى شایسته داراییهکانى ههرێم لهحاڵهتى رادهستکردنى داهاتى رۆژانهى (250) ههزار بهرمیلى نهوتدا، چونکه بهغدا لهپرۆژهى بودجهدا (42)ی بۆ ههر بهرمیلێک دیارى کردووه، بهههمان شێوه داهاتى نهوت بهو ژمارهیه لهههرێم وهردهگرێت».

ههروهها ئهوهشى دووپاتکردهوه کهبڕیاره وهفدێکى سیاسى سهردانى بهغدا بکهن و قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێمیش جارێکى دیکه بچێتهوه بۆ بهغدا بۆ ئهوهى پشکى ههرێم لهپرۆژهى بودجهدا بهبێ دهستکارى کردن تێبپهڕێندرێت.

ئهندامێکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق ئاماژه بهوه دهدات گفتوگۆکان لهپهرلهمان»گهرم» دهبێت لهسهر پرۆژهى بودجهو ههوڵدهدهن پشکى ههرێم پارێزراو بێت.

ههرێم کهمال ئاغا، ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت: »لهپێناو پاراستنى شایسته داراییهکانى ههرێمى کوردستان کهچیتر ئهم دۆخهى ئێستا تهحهمول ناکرێت ههوڵدهدهین پشکى ههرێم وهک خۆى بمێنێتهوه«.

ناوبراو باسى لهوهشکرد وهک فراکسیۆنى یهکێتى تائێستا هیچ شتێکیان پێنهوتراوه لهسهر پرۆژهى بودجهى 2021، بهڵام دهنگ دهدهین بۆ پرۆژهکه ئهگهر پشکى ههرێم وهک خۆى بمێنێتهوه.

ههرێم کهمال ئاغا وتیشى:» پێویسته حکومهتى ههرێم پابهند بێت بهبودجهوه تاکێشهى موچهو بژێویى ژیانى خهڵک باشتر بێت».

هاوکات جهختى لهوهشکردهوه وهک فراکسیۆنه کوردییهکان یهکدهنگ دهبن بۆ پاراستنى شایسته داراییهکانى ههرێمى کوردستان. 

دابهزینى بههاى دینارى عێراقى داهاتى ههردوو حکومهتى ههرێم و عێراقى لهفرۆشى نهوت زیاد کردووه بهوپێیهى بهدۆلار دهیفرۆشن و بهدینار موچه دابهشدهکهن.

حکومهتى ههرێم رۆژانه (430) ههزار بهرمیل نهوت لهڕێگهى بۆرییهوه ههنارده دهکات، کهمانگانه دهگاته (12) ملیۆن و (900) ههزار بهرمیل ئهگهر ههر بهرمیلێک نهوت به (10) دۆلار کهمتر لهبرێنت بفرۆشێت که لهئێستادا به (50) دۆلاره، ئهوا ههرێم ههر بهرمیلێکى (40) دۆلارى بۆ دهکات و (12) ملیۆن و (900) ههزار بهرمیلى مانگانهى داهاتهکهى دهگهیهنێته (516) ملیۆن دۆلارو بهدینار دهگاته (748) ملیارو (200) ملیۆن دینار، ئهمه لهکاتێکدا ئهوکاتهى بههاى دینار بهرانبهر بهدۆلار بهرز بووه داهاتى ههرێم لهفرۆشتنى نهوت دهگهیشته (620) ملیار دینار.

سهرچاوهیهکى ئاگادار لهحکومهتى ههرێم تایبهت به‌‌هاوڵاتى وت: »تائێستا دیدێکى روون نییه بۆ تهسلیمکردنى نهوتى خاو بهبهغدا، بهڵکو تائێستا باسى تهسلیمکردنى داهاتى (250) ههزار بهرمیل نهوت دهکرێت».

ههروهها ئهوهشى دووپاتکردهوه دابهزینى بههاى دینارو بهرزبوونهوهى نرخى نهوت بۆ سهروو (50) دۆلار هاوکێشه ئابوورییهکانى گۆڕیوه، وتیشى:» ئهوهى تێگهیشتووین ئهگهر رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوتى خاویش تهسلیمى عێراق بکهین، بهغدا (800) ملیار دینار رهوانهى ههرێم دهکات».

هاوکات ئهوهشى دووپاتکردهوه کهبهغدا (100) ملیار دینارى مانگانه بهخهمڵاندن وهک داهاته نانهوتییهکان لهسهر ههرێم ههژمار دهکات، ئهوهش یهکێکى دیکهیه لهو گرفتانهى تائێستا چارهسهر نهکراوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار