که‌سوکارى کوژراوانى خۆپیشاندانه‌کان داواى به‌شه‌هید هه‌ژمارکردنیان ده‌که‌ن
«یاسا رێگا نادات به‌شه‌هید هه‌ژمار بکرێن»
4 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رچین ساڵح
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوا ده‌کات کوژراوانى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مدواییه به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن، به‌ڵام گرفتى یاسایى هه‌یه.
له‌ڕۆژی 2/12ی ئەم مانگە، خۆپیشاندان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین بۆ باشکردنى دۆخى موچه‌و باشترکردنى دۆخى دارایى به‌ڕێوه‌چوو، به‌و هۆیه‌وه (10) که‌س کوژراو زیاتر له (100) که‌سى دیکه برینداربوو.
یه‌کێک له‌که‌سوکارى کوژراوانى خۆپیشاندانه‌کان ده‌ڵێت یه‌کێک له‌داواکارییه‌کانیان هه‌ژمارکردنی رۆڵەکانیانه وه‌ک شه‌هید.
هێمن عه‌لى براى هه‌رێم عه‌لى ئه‌و گه‌نجه (13) ساڵانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کانى قه‌زاى سه‌یدسادقدا گیانى له‌ده‌ستدا، به‌هاوڵاتى وت:» تۆمارکردنى ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا شه‌هیدبوون یه‌کێکه لهداواکارییهکانى که‌سوکارى شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌کان، له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و داوایه‌مان کردووه«.
هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن، له‌هه‌نگاوى ئاینده‌یان به‌ڕه‌سمى داواکردنه له‌حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک شه‌هید بناسرێن» وه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان هاوکارو هه‌ماهه‌نگى یه‌کترین بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و داوایه‌مان».
باڵانبۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ خۆپیشاندانه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌هاوڵاتى وت: «یاسا رێگه نادات به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن، چونکه که‌سێک به‌شه‌هید تۆمار ده‌کرێت که له‌سه‌نگه‌ردا شه‌هید بووبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هێشتا راپۆرتى کۆتای‌یان نه‌نووسیوه‌و ناکرێت داوا بکه‌ن حکومه‌ت کارى نایاسایى بکات، به‌ڵام ده‌کرێت داوا بکه‌ین یاسایه‌کى تایبه‌تیان بۆ ده‌ربکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن.
به‌شێک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوایان کردووه ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن.
ئه‌نوه‌ر تاهیر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت: «کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوامان کردووه ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن، سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌ن یاداشته‌که‌ى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆمارکردن به‌شه‌هید له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندایه«.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد یاسا دیارى ده‌کات به‌شه‌هیدى (هاووڵاتى یا سه‌نگه‌ر) تۆمار ده‌کرێن.