به‌شیر حه‌داد: له‌سه‌ر به‌غدایه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین بکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بابه‌تێکى سیاسى نییه و نابێت تێکه‌ڵ به بابه‌تى سیاسى بکرێت، ده‌شڵێت:" حکومه‌تى فیدراڵ چۆن ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق بدات به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌بێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بکات".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى که حکومه‌تى فیدراڵ پلانى تۆکمه‌ى دارایى نییه زۆرجار تووشى کێشه‌ى دارایى ده‌بێته‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى فیدراڵى تائێستا شایسته داراییه‌کانى ساڵانى 2014-2015-2016ى جوتیارانى هه‌رێمى کورستان و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه‌ى عێراقى نه‌داوه.
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق راشیگه‌یاند:"چیتر ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ین که شایسته داراییه‌کانى جوتیارانى هه‌رێمى کوردستان خه‌رج نه‌کرێت و بۆ ئه‌و کاره‌ش ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانمان راسپاردوه، نوسراوێک ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکه‌ن و هۆکارى خه‌رجنه‌کردنى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران رونبکه‌نه‌وه".
به‌شیر حه‌داد ده‌شڵێت:"موچه بابه‌تێکى سیاسى نییه و نابێت تێکه‌ڵ به بابه‌تى سیاسى بکرێت، حکومه‌تى فیدراڵ چۆن ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه‌ى موچه‌خۆرانى به‌سره و ناسریه و دیاله بدات، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌رکه له‌سه‌رى موچه پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بدات".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زوڵمى زۆرى لێکراوه و پێویسته بودجه‌یه‌کى تایبه‌تى بۆ دیارى بکرێت، وتیشى:" هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدێکى زۆرى داوه و بریندار و زیندانێکى سیاسى زۆرى هه‌یه، هه‌ر بۆیه له سه‌ر حکومه‌تى فیدراڵ پێیویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق ده‌کات، به‌وشێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان بکات".