پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت له‌سه‌روپێخانه‌که‌دا: تاوانباران به‌زوترین کات ده‌ستگیر ده‌کرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هۆى نه‌مانى خواردنى "سه‌روپێ" چوار که‌س هێرشیانکرده‌سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک له‌شارى هه‌ولێر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت شوێنى ڕوداوه‌که‌ى به‌سه‌ر کرده‌وه و رایگه‌یاند:" تاوانباران و ده‌رچوان له‌یاسا به‌زوترین کات ده‌ستگیر ده‌کرێن و ڕێکارى یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر".
هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت رایگه‌یاند:"وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ین ئه‌و تاونبارانه له‌ده‌ست یاسا ڕزگاریان بێت که به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبکوتنه سه‌ر ماڵ و موڵکى خه‌ڵک و ئارامى و ئاسایشى شار بشوێنن و ده‌ستدرێژى بکه‌نه سه‌ر کاسبکاران، دڵنیابن هێزه‌کانمان له‌ئاسایش و پۆلیس ده‌ستکراوه‌کردووه له‌ئیجرائات وه‌رگرتن و ده‌ستگیرکردنى تاوانباران له‌زوترین کاتدا".
هاوکات راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر له‌باره‌ى روداوه‌که نوسیویه‌تی، تاوانباران ته‌قه‌یه‌کى زۆریان له سه‌روپێخانه و "چێشتخانه‌ى ساماڵ" کردوه و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆریان به چێشتخانه‌که و دوو چێشتخانه‌ى دیکه و چایخانه‌یه‌کیش گه‌یاندوه.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌شارى هه‌ولێر، چه‌ندکه‌سێک ده‌چنه سه‌روپێخانه‌یه‌که‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ى پێیانده‌وترێت خواردن نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ شاگرده‌کاندا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و دواتریش ده‌ستڕێژى گوللـه له‌چێشتخانه‌که ده‌که‌ن.